Ana içeriğe atla

لەسەر سنوورى پۆڵۆنیا و بیلاڕووس ٧ پەناخواز گیانیان لەدەست دا

لەسەر سنوورى پۆڵۆنیا و بیلاڕووس ٧ پەناخواز گیانیان لەدەست دا
AvaToday caption
posted onNovember 8, 2021
noyorum

کێشەى پەناخوازان لەسەر سنوورەکانى بیلاڕووس و پۆڵۆنیا بەردەوامە و لە سنوورى پۆڵۆنیا ٧ پەناخواز گیانیان لەدەست داوە و ژمارەى گیانلەدەستدراوانى سنوورى بیلاڕووس زۆر زیاترە و هەر ئەمڕۆ بەیانى دەنگۆى مردن و گیانلەدەستدانى ١٥ پەناخواز لەوسنوورە بڵاو بووەوە بە هۆى سەرماى زۆر و بێ جێگەیی.

 

بە هۆى ئەو ژمارە زۆرە پەناخوازەى کە ڕوویان لە سنوورى ئەو دووڵاتە کردووە بۆ دەربازبوون بۆ ئەوروپا، ئەو وڵاتانە بۆ بەرگرتنیان ناچار بوون ١٢ هەزار سەرباز بهێننە سەر سنوور.

یەکیەتى ئەوروپا پێشتر لەبەر پێشێلکردنى مافى مرۆڤ، بیلاڕووسیان سزا دابوو، چونکە یەکیەتى ئەوروپا پێى وایە کە سیاسییەکانى بیلاڕووس دەیانەوێت تۆڵەى ئەو سزایە بکەنەوە بۆیە دەروازەکانیان بە ڕووى پەناخوازانى ڕۆژهەڵاتى ناڤین و ئەفریقا کردووەتەوە بۆ نێو سنوورەکانى یەکیەتى ئەوروپا، بەڵام سەرۆکى بیلاڕووس ئەو تۆمەتەى ڕەت کردەوە.

سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى بیلاڕووسیش سڤەتلانا تهانۆڤسکای بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە و سەرۆکى وڵاتەکەى تۆمەتبار کرد بەرامبەر کێشەى پەناخوازان و گوتى: بیلاڕووس ڕێگە و دەروازەکان بۆ پەناخوازان دەکاتەوە بۆ سەر سنوورى پۆڵۆنیا و بەمەش دەیهەوێت کێشەکە قووڵتر بێتەوە.

لە بەرامبەردا ناوەندەکانى مافی مرۆڤى پۆڵۆنیا ناڕازیبوونى خۆیان بەرامبەر حکومەتەکەیان نیشان داوە و ڕایانگەیاندووە کە پۆڵۆنیا مافی مرۆڤ کە مافێکى نێودەوڵەتییە، پێشێل دەکات. سەرۆکوەزیرى پۆڵۆنیاش ماتەوسز مۆراوەجک دەڵێت ئەوەى ئێمە دەیکەین یاساییە و سنۆرى وڵاتەکەمان تەنیا هێلێکى سەر نەخشە نییە، بەڵکو پیرۆزى خۆى هەیە و خوێنمان بۆى ڕشتووە.

بیلارووس

بیلارووس ٢

بیلارووس ٣

 

 

تێبینى:

دەیان ڤیدیۆى پەناخوازان لەسەر سنوورى بیلاڕووس و پۆڵۆنیا لە پەیجى تلێگرامى ئاڤاتودەى بڵاو بوونەتەوە دەتوانن لەوێ بینەریان بن:

لینکى پەیجى تلێگرامى ئاڤاتودەى:

https://t.me/avatodaykurdi