Ana içeriğe atla

ئاڤاتودەی باندی مافیای هێلکەماسی قزل ئالا ئاشکرا دەکا

ئاڤاتودەی باندی مافیای هێلکەماسی قزل ئالا ئاشکرا دەکا
posted onDecember 19, 2018
noyorum

 

پیشەسازی ماسی ئێران و بە تایبەتی ماسی سارئاوی وەک قزل ئالا لە چل ساڵ لەوە پێشەوە پشتئەستوور بووە بە هاورد کردنی هێلکەماسی لە دەروەی ئێران. هاوردەکردنی هێلکەماسی و هەوڵدان بۆ قۆڕغکردنی لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بووەتە هۆی درووستبوونی مافیایەکی گەورە.


هەموو دەزگا ئەمنیەتی و چاوەدێرییەکان بە هۆی بوونی پشک و بە دەستهێنانی قازانج چاوی خۆیان لەو مافیایە قوچاندووە.

کۆمپانیای بەروبومە ئاوییەکانی سەبەلان بە خاوەنداریەتی کازم محەمەدی و عەلی محەمەدی و پێوەندی زۆر نیزیکیان لەگەڵ جێگری ڕێکخڕاوی بەروبومە ئاوییەکانی ئێران، گەورەترین ڕانت و مافیای هێلکەماسی پیسبووی قزل ئالایان درووست کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی لە ژێر نێوی هاوردەکردنی ماسی قزل ئالا نە تەنیا هێلکەماسی پیسبوو هاوردە دەکەن، تەنانەت لە کاری سپیکردنەوەی دراوو کڕین و فرۆشتنی چەکدا چالاکن.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە خاوەنانی کۆمپانیای سەبەلان دانیشتووی فەڕانسەن و بە هاوردەکردنی هێلکەماسی پیسبوو بە نەخۆشییەکانی ماسی، زۆربەی ناوەندەکانی پەروەردەکردنی ماسییان کە بەشی زۆریان هی خەڵکی هەژار و وەرزێڕانن بەرەو لەنێوبردن بردووە.

دوکتور حوسێنی عەبدوالحەی جێگری ڕێکخراوی گەشەی بەروبومە ئاوییەکانی ئێران پشتیوانی سەرەکی باندی هاوردەکردنی هێلکە ماسی قزل ئالان. هەر لەو چوارچێوەدا ڕەزا عەسکەری زاوای حوسێن عەبدوالحەی لە شەریکەکانی کۆمپانیای "شیلان گستر" وەک بەڕیوەبەری گشتی ئەو کۆمپانیایە دیاری کراوە. کوڕی عەبدوالحەی بە کەڵکوەرگرتن لە ڕانتی دەوڵەتی چووەتە فەڕانسە و هاوکاری لەگەڵ کازم و عەلی محەمەدی واتە خاوەنانی " گستر سبلان" کردووە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئاڤاتودەی کەسێک بە ناوی حەمید ڕەزا موجتەبەوی خاوەنداریەتی کۆمپانیای گەشەی بەروبومە ئاوییەکانی تیراژەی لە ئەستۆیە.  ناوبراو لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخڕاوی بەروبومە ئاوییەکانی ئێران بووە و کچەکان و ئەندامانی بنەماڵەکەی بە ڕانتی دەوڵەتی ناردووەتە ئەمریکا.

حەمید ڕەزا موجتەبەوی بە بەشداری و هاوکاری دوکتور عیسا گوڵشاهی بەرپرسی گشتی ناوەندی کوالیتی و گەشەی بەروبومە ئاوییەکانی ڕێکخڕاوی گیانلەبەرە ئاوییەکانی ئێران و کەسێک بە ناوی شەمسوللا باقری لە ئەندامانی سوپای پاسداران و نور عەلی محەمەدی لە حیفازەتی سوپاوە، بە دۆلاری دەوڵەتی و سپی کردنەوەی پووڵ دەستیان کردووە بە هاوردە کردنی هێلکەی پیسی ماسی قزل ئالا لە ئیسپانیا.

ئەوانە کەڵکی خراپیان لە لێخۆش بوونی کاتی ئەمریکا لە گەمارۆەکانی وڵاتان وەرگرتووە و لە کەرتی کوشتوکاڵ دا کاری نایاساییان کردووە. تەنانەت لە قاچاغی چەک بۆ گرووپە تیرۆریستییەکاندا دەستیان هەبووە. لە لایەکی دەست پیسی مەحمود حوجەتی وەزیری جەهادی کەشاوەرزی کە بۆخۆی زڕ باوکی مافیای گۆشتە ئیزن نادات لە ڕێکخڕاوی بەروبومە ئاوییەکانی ئێراندا هیچ ئاڵوگۆڕێک درووست ببێت.

لە کۆتایی ئەو ڕاپۆڕتە توێژینەوەییەی ئاڤاتودەی دا هاتووە نادر قازی پور نوێنەری بناژۆخوازی ورمێ لە پەڕڵەمانی ئێران بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکیەتی گشتی ماسیە ساردئاوەکان بە تایبەت ڕزا هابلی، دەستیان داوەتە کاری قاچاخى پیسترین هێلکەی ماسی قزل ئالا لە ناوچەی پیس بوو بە ڤایرۆسى VHSسندرومی خوێنریزی لە نێوخۆی تورکیەوە.
قازی پور و هابلی هێلکەی پیسی ماسی قزل ئالا لە تورکیە هاوردە دەکەن و دۆلاری بە دەست هاتوو لەو قاچاغە دەبەن بۆ تورکیە.

 

آواتودی باند مافیای پیچیدە تخم ماهی قزل آلا را افشا می کند

آواتودی باند مافیای پیچیدە تخم ماهی قزل آلا را افشا می کند

آواتودی باند مافیای پیچیدە تخم ماهی قزل آلا را افشا می کند