
وەزیری دەرەوەی سعودیە: لە دانیشتنی قودسدا ئێران بە هۆی پشتگیری حوسییە کودەتاچییەکان و خۆتێهەڵقورتاندنی لە کاروباری وڵاتە عەرەبییەکان مەحکوم کرا.
عادل ئەلجوبەیری وەزیری دەرەوەی سعودیە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پاش کۆتاییهاتنی دانیشتنی وڵاتە عەرەبییەکان لە 'ئەلزەهران'، گوتی: لە دانیشتنی قودسدا ئێران بە هۆی پشتگیری حوسییە کودەتاچییەکان و خۆتێهەڵقورتاندنی لە کاروباری وڵاتە عەرەبییەکان مەحکوم کرا.
ئەم وەزیرەی دەرەوەی سعودیە باسیشی لەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران هەوڵدەدات ناوچەکە بە فیتنەی تاقمگەرایی ئاور تێبەردات و "لە دانیشتنەکەدا داواش لە ئیران کرا لە وڵاتە عەرەبییەکان بچێتە دەرەوە و ڕێز لە هاوسێکانی بگرێت".
دانیشتنی قودس'ی یەکیەتی عەرەب، ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی ئەپرێل لە شاری ئەلزەهران و بە قسەی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز دەستی پێ کرد.