Ana içeriğe atla

کۆماری ئیسلامی لە میدیاکانی وەک قارەمان دەردەکەوێ

کۆماری ئیسلامی لە میدیاکانی خۆی وەک قارەمان نیشان دەدا
میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕاستییەکانى دانیشتنى ڕەوتی بناژۆخواز و ڕێفۆڕمخوازان دەگێڕنەوە
posted onDecember 11, 2018
noyorum

 

ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٧ لە ڕێککەوتنێکی دوولایەنەدا هەر دوو ڕەوتی بناژۆخواز و ڕێفۆڕمخواز هەوڵیان دەدا وانیشان دەن کە لە دانیشتنی ئۆپێکدا ئەمریکا شکەستی خواردووە لە بردنە سەری پڕۆژەی گەمارۆکانی سەر ئێران.

 

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی لەو دانیشتنەدا هەنگاوێک بەرەو دوا گەڕاوەتەوە و ئەویش ئەوەیە ئەو کاتەی پێشنیاری کەم بوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هاتووەتە بەر باس ڕۆیتێڕز لە زمان زەنگەنەوە گوتویەتی" تا لابردنی تەواوی گەمارۆکان بەشداری هیچ ڕێکەوتنێک نابن کە ببێتە هۆی کەم بوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت".

بڕیاڕەکانی ئۆپێک بە پێی نەریتی کاری ئەو ڕێکخراوە دەچنە پێشێ و دەبێ بە کۆی دەنگ پەسەند بکرێن، کۆماری ئیسلامی دەیهەویست پرسی کەم کردنەوەی ئاستی نەوت کە بۆخۆشی قازانجی لێدەبات بە بارمتە بگرێت و بیبەستێتەوە بە لابردنی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر خۆی کە لە کۆتاییدا ناچار کرا بە پاشەکشێ لەو هەڵوێستە و دەنگی دا بە کەم کردنەوەی ئاستی نەوت.

ئەوە لە کاتێکدایە ئاخووندی دەیگووت کەم کردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت پێشنیاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بووە.

خاڵێکی دیکە ئەوەیە لە پرسی کەم کردنەوەی ئاستی نەوتدا کە هەموو وڵاتان دەگرێتەوە لێخۆش بوون بۆ کۆماری ئیسلامی دەرکراوە کە ئەوەش بە ئیمتیاز بە ئەژمار نایەت ئەویش بە هۆکاری ئەوەی بە هۆی گەمارۆکان لە پشکی دوو میلیۆن و نیوی خۆی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا تەنیا دەتوانێ یەک میلیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد دەستی لەسەر ئەو خالە داناوە و گوتویەتی: هەموو ئۆپێک ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کەم کردووەتەوە و ئێران بە تەنیایی ١.٥ میلیۆن بەرمیل!

ئەوە لە کاتێکدایە ئەو لێخۆشبوونانە تەنیا ئێران لە خۆ ناگرێتەوە، ئۆپێک هەردووک وڵاتی وێنزوئیلا و لیبی کە لەگەڵ قەیران بەرەوڕوون و ناتوانن بەشە پشکی خۆیان لە نەوت بەرهەم بێنن و هەناردە بکەن لە پشکی کەم کردنەوەی گەمارووەکان دەرهاویشتووە.

 

یەکەم: کەم بوونەوەی ئاستی بەرهەم هێنان خواستی هەموو ئەندامانی ئۆپێک و تەنانەت ئەو وڵاتانەشە کە ئەندامی ئۆپێک نین ئەویش بە هۆکاری زێدە بوونی بەرهەمهێنان و پڕ بوونی بازاڕەکان، نرخی نەوت بەردەوام لە دابەزین دابوو. بە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی نەیدەتوانی بەشە پشکی خۆی لە هەناردە کردنی نەوت دا پڕ بکاتەوە دەیهەویست وڵاتەکانی دیکەش خۆیان ببوێرن لە زێدە کردنی ئاستی بەرهەم هێنان.

ئامانجی کۆماری ئیسلامی لەو کارە ئەوە بوو نرخی نەوت بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە گوشار بخاتە سەر وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت و ئەمریکا بە تایبەتی و لەو ڕێگایەوە ئەو وڵاتە ناچار بکات بەوەی گەمارۆکان کەم بکاتەوە.  ئەو ویستەی کۆماری ئیسلامی وەدینەهات و نە تەنیا عەرەبستان، تەنانەت ڕووسیە کە ئەندامی ناتۆش نییە و هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامییە و دەوڵەتی عێراقیش بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان زێدە کردووە و جێگەی ئێرانیان پڕ کردووەتەوە.

 

دووەم:  هەر لەو دانیشتنەدا وەزیری نەوتی عەڕەبستان ڕایگەیاند ئەگەر هەناردەی نەوتی وڵاتێک  بە هەر هۆکارێک کەم ببێتەوە عەڕەبستان ئاستی بەرهەم هێنانی خۆی دەباتە سەرێ بۆ ئەوەی ڕێژەی هەناردە جێگیر بمێنێتەوە.

میدیا و شرۆڤەکارانی سیاسی ئەو هەڵوێستەیان بە چرا سەوزی عەڕەبستان بە ئەمریکا لێک داوەتەوە، بەو واتایە کە  ئەمریکا دەتوانێ بە کەم کردنەوەی لێخۆش بوونەکان یان زێدە کردنی گوشارەکان، ئاستی هەنارەدی ئێران دوبارە کەمتر بکاتەوە و پێویست ناکات لە چوونە سەری نرخی نەوت بترسێت. بەم پێیە و سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕانکاریانە دیارە هیچ شتێک دە دۆخی ڕژیم ناگۆڕێت.

 

هۆکاری یەکگرتنی بناژۆخواز و ڕێفۆڕمخواز چییە؟

هەمیشە باڵی خامنەیی لەو کاتانەدا کە دەوڵەتی ڕووحانی بانگەشەی سەرکەوتنی دەکرد، ڕاستییەکانی لەقاو دەدا بەڵام ئەو جارە ئەو کارەی نەکرد بە تایبەتیتر کە پێی زەنگەنە وەزیری نەوت لە گۆڕێ دایە و بناژۆخوازەکان زۆر دژی ئەون.

وەڵام ئەوەیە کە دۆخەکە تا ئەو ڕادەیە نالەبارە و کۆماری ئیسلامی تا ڕادەیەک لە قەیراندا دەژیت کە هیوا دەرمانی و زۆڕنا لێدان بە سەرکەوتنی درۆیین بۆ هەردووک لایەن بووتە پێویستی.