Ana içeriğe atla

سوپای پاسداران هۆکاری گەندەڵی لە شارەوانی شارە گەورەکان

سوپای پاسداران هۆکاری گەندەڵی لە شارەوانی شارە گەورەکان
ڕاپۆڕتێکی تایبەت لە گەندەڵییەکانی شارەوانی مەشهەد
posted onDecember 9, 2018
noyorum

 

محەمەد ڕەزا کەلایی کە وەک شارەوانی مەشهەد هەڵبژێردرا، کەسێکە خاوەن کۆمەڵێک گەندەڵی ماڵی و ئەخلاقی و ڕابڕدووی تایبەتیشی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نییە.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شاری مەشهەد کە بۆخۆی خاوەنی دۆسیەیەکی قورسی گەندەڵی ماڵی، ئیداری وئەخلاقییە، لە کاتێکدا کە ناوبراو وەک سیمایێکی ڕێفۆڕمخواز دەناسێنن بەڵام لە دوای شکەستی کۆتایی ئەو ڕەوتە پەیوەستی ڕیزەکانی بناژۆخوازان بووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە کەلایی لە یەکەمین هەنگاودا، بەرپرسی چاوەدێری "حراست" بە مەبەستی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزیکردن لە خەڵک لە لایەن سوپاوە، لەسەر کار لا دراوە و کەسێکی دیکەی لە جێگەی داناوە.

محەمەد ڕەزا کەلایی لە هەنگاوێکی دیکەدا محەمەد ڕەزا حەیدەری سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی شاری مەشهەدی بە پێی بڵاو کراوەیەک بە نێوی "ڕێزلێنان لەو هاوکارانەی کە ڕاپۆڕتی سەرپێچییەکانی شارەوانی ڕادەگەیێینن ئەرکدار کردووە بۆ ئەوەی کەشی نێو شارەوانی ئەمنیەتی بکات و بەستێنێکی لەبار بۆ دزی و گەندەڵی فەراهەم بێنێت.