Ana içeriğe atla

هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی: لەنێوبردنى سولەیمانی پڕۆژەی زاڵبوونى ئێران هەڵوەشاندەوە

هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی: لەنێوبردنى سولەیمانی پڕۆژەی زاڵبوونى ئێران هەڵوەشاندەوە
AvaToday caption
posted onDecember 30, 2020
noyorum

 

جیسن برادسکی، سەرۆکی سیاسەتدانانی هاوپەیمانی دژی ئێرانی ئەتۆمی، لە بەرەبەری یەکەمین ساڵیادی هێرشی پهپادی ئەمریکا لە ٣٠ ژانویەی ٢٠٢٠ کە بوو بە هۆی کووژرانی تیرۆریستی نێودەوڵەتی قاسم سولێمانی بە دەنگی ئەمریکای گووتووە: کووشتنی سولێمانی بوو بە هۆی ڕیگری لە پڕۆژەی ئێران بۆ زالبوون بەسەر ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە ئیسماعیل قائانی توانای بەڕێوەبەردنی هێزە بریکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە نییە.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانی کووشتنی سولێمانی برادسکی گووتویەتی: بەهێزکردنی هێزی ئەمریکا لە ناوچەکە گرینگترینیان بوو. ئەو هێرشە هەڵگری پەیامێکی گەورە بۆ ڕژیمی ئێران بوو کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەرگری لە هێز و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، هێز بەکار بێنێت. ئێران هێرشی کردە سەر ژێرخانە نەوتیەکانی عەرەبستان و ئەمریکا کاردانەوەی نەبوو. ئەوە ئێرانی هارتر کرد و دیتمان دواتر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. سولێمانی دەستی لە کووشتنی سەدان سەربازی ئەمریکاییدا هەبوو. هۆکاری خوێنڕشتنێکی زۆر لە ناوچەکە بوو و ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیریان ئاسودەیە لە سولێمانی ئیتر نەماوە بۆ ئەوەی پەرە بە تیرۆریزم لە ناوچەکە بدات.

ئەگەرچی ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە پاراستنی تۆڕەکانی و ڕێبازی کاری سولێمانی بەڵام، بەڕێوەبردنی ئەو هێزانە و هاوبەشەکانیان بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر چەتوون بووەتەوە. ئێمە بە ڕوونی ئەوە لە عێراق دەبینین. ئیسماعیل قائانی لە ئیدارەکردنی ئەو کەلێنانەی لە ڕیزی ملیشیاکاندا درووست بووە تووشی گرفتی گەورە بووەتەوە. لە دوای کووژرانی سولێمانی دەبینی کە کەلێن و دژایەتییەکان لەناو ئەو تۆڕانەدا لە زیادبوون دایە.