Ana içeriğe atla

لە ئەشکەنجەوە تا دەستدرێژى سێکسى لە نێو ژوورە تاکەکەسییەکانى زیندانى شیبانى ئەهواز

لە ئەشکەنجەوە تا دەستدرێژى سێکسى لە نێو ژوورە تاکەکەسییەکانى زیندانى شیبانى ئەهواز
AvaToday caption
posted onNovember 29, 2020
noyorum

زیندانى شیبان (زیندانى ناوەندى ئەهواز)، زیندانێکە کە سلولى تاکەکەسى بۆ ئازار و ئەزیەتدان و ئەشکەنجەى زیندانییەکان بەکار دەهێنێت. ئەم زیندانە تاکەکەسییانە لەگەڵ زیندانى قەرەنتینەیی جیاوازییان نییە. هەر زیندانەى نزیکەى ٢ بە ٣ مەتر و هەر کەسەى کە دەخرێتە ئەم زیندانەوە، چەندین مانگ لەوێدا دەیهێڵنەوە و ناخۆشترین رۆژەکانى خۆى بەسەر دەبات تیایدا، بە شێوەیەک کە نە خواردن یا جلوبەرگ یا حەمان باسى لێوە ناکرێت و لە هەریەکەى لەم زیندانانە چەندین زیندانى دەهێڵدرێنەوە و بە خراپترین ڕەفتارى نائیسنانى لەگەڵیان دەجووڵێنەوە.

 

سەرچاوەیەکى مافى مرۆڤ دەڵێت: "کەسێک لە بەرپرسانى زیندانەکە بە ناوى مورادى، دەستدرێژى سێکسى کردووەتە سەر یەکێک لە زیندانییەکان لەم زیندانە تاکەکەسییانە. ماوەیەک پێش ئێستا لەم زیندانانە زیندانییەک بە ناوى (ع.ع) دەستدرێژى کرایە سەر! لەم زیندانە ڕێگە نادرێت گرووپ و دەستەکانى چاودێرى سەردانى بکەن و ئەم زیندانە بووەتە دونیایەکى دابڕاو بۆ زیندانییەکان! لە ژوورە تاکەکەسییەکانیدا بە قەستى تاوانبارانى گەورە لەگەڵ زیندانیانى دیکە ڕادەگیردرێن، ڕەفتارێک کە بووەتە هۆى ناڕەزایەتى زیندانییە لاوەکان.

(ح.س) یەکێک لەو زیندانییانەى کە لە ژوورى تاکەکەسى زیندانى شیبان ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر بووە، دەڵێت: "بەم ژوورە تاکەکەسییانە دەشڵێن کولانە سەگ و بە شێوەى نائینسانى ڕەفتاریان لەگەڵ دەکەن و لە ڕاستیدا هێشتنەوەى زیندانییەکان لەم سلولە تاکەکەسیانە جۆرێک لە ئازاردان و ئەشکەنجەدانە و بەداخەوە تا ئێستا ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ بەم زیندانیانە نازانن".

"ئەو دەڵێت: "بە هۆى نەبوونى پێداویستى تەندرووستییەوە لەم زیندانە تاکەکەسییانە، بە هۆى بۆنى پیس و بۆگەنەوە، هەر کەسەى کە تیایدا دەهێڵدرێتەوە، بە سەلامەتى ناچێتە دەرەوە".

زیندانى شیبان

م.ع یەکێک لە زیندانیانى زیندانى شیبان کە دوو مانگ لەم زیندانە تاکەکەسییە هێڵدراوەتەوە، دەڵێت: "چەندین کەس لە زیندانییەکانى نێو ئەم زیندانە تاکەکەسییانە بە هۆى نەبوونى خواردن و نەخۆشى و تینوویەتى و گەرماى هاوین لە ئەهواز، گیانیان لەدەست داوە".

ئەم زیندانییە باسى زیادبوونى مێتادۆه و خزمەتگوزارى پزیشکى کرد و گوتى: "بە هەندێک لە زیندانییەکان مێتادۆن دەدەن و بە هۆى فشارە ڕۆحى و ڕەوانییەکانى هەندێک لە زیندانییەکان سوود لەم دەرمانە وەردەگرن و تەنانەت ئەو زیندانیانەى کە تووشى نەخۆشى واگیر بوونەتەوە، ئەم دەرمانەیان دەدەنێ".

هەروەها باسى لەوەش کرد کە زۆر گوێ نادەنە نەخۆشی زیندانییەکان و نایانگەیێننە نەخۆشخانە و دەرمانیان نادەنێ و جگە لە مێتادۆن، حەبی هێورکەرەوە و خەوهێنەری هیچى تریان نادەنێ".

زۆرێک لە زیندانیانى زیندانى شیبانى ئەهواز پاش ئازادبوون و یا دەرچوونى کاتى، باسى خراپى دۆخى زیندانەکەیان کردووە و تەنانەت هەندێک کەس کە سەلامەت و تەندرووست بوونە دەرمانیان لە زیندانەکە داوەتێ و بەمەش بوونەتە کەسى توندوتیژ و ئێستا هەندێکیان هێندە ئازار دەچێژن کە چەندین جار دەستیان داوەتە خۆکوژى.

ئەحمەد یەکێکە لە زیندانیەکان کە بە چالاکانى مافى مرۆڤى گوتووە: "لە سلوولە تاکەکەسییەکان کەرامەتى ئینسان بە هۆى زیندانبانەکانەوە پێشێل دەکرێت، لێیان دەدرێت و سووکایەتییان پێ دەکرێت و ئەمە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە. هەمان ئەو کەسانەى کە لە خۆپێشاندانەکانى زیندانییەکانى شیبانى ئەهواز لە خاکەلێوەى ساڵى ١٣٩٩ى هەتاوى دەستیان هەبوو لە کوشتن و بریندارکردنى زیندانییەکان، لەم سلوولە تاکەکەسییانە ئازارى زیندانییەکان دەدەن".

زیندانى شیباننن

ئەم زیندانییە ناوى هەندێک لە بەرپرسانى زیندانى شیبانى لە دەستە کە دەستیان هەبووە لە ئازاردانى زیندانییەکان و ناوى لالەزار و عەبدویس و زارع و زولفەقارى دەهێنێت.

ئەحمەد.م دەڵێت: بەشێوەیەکى نائینسانى ڕەفتار لەگە زیندانییەکانى ژوورە تاکەکەسییەکان دەکرێت و ئەگەر دۆخى سەلامەتى زیندانییەکان لەم ژوورانە خراپتر دەبێت دەبرێنە کلینیکى زیندان و لەوێش بە توندوتیژى ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێت بێ گوێدانە پیر و لاو.

ڕەزا.س لە زیندانییانى زیندانى ناوەندى ئەهواز دەڵێت: "هەرجارەى یەکێک لەم ژوورە تاکەکەسییانە گیان لەدەست دەدات، بەتایبەت لە هاوینان کە زۆر گەرمن و مێتادۆنیشیان دەدەنێ و بە هۆى گەرماى زۆر و مێتادۆن تووشى تەشەنووج و کشان دەبن و گیان لەدەست دەدەن. لە ڕاستیدا مێتادۆن لە ژوورە تاکەکەسییەکان بە دەرمانى مەرگ دادەنێرێت.

ڕەزا داواى لە هەموو ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ کردووە کە بە پاڵەپەستۆخستنە سەر کۆمارى ئیسلامى، هەوڵ بدەن ئەم تاوانە تۆقێنەرانە لەم ژوورە تاکەکەسییانەى زیندانى شیبانى ئەهواز کۆتایی بهێنن.