Ana içeriğe atla

ئەنجومەنی ئاسایش داوای کۆتاییهاتن بە تێکهەڵچوونەکانی قەرەباغ دەکات

ئەنجومەنی ئاسایش داوای کۆتاییهاتن بە تێکهەڵچوونەکانی قەرەباغ دەکات
AvaToday caption
posted onSeptember 30, 2020
noyorum

١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە درێژەی کێشەکانی ناوچەی قەرەباغ دەربڕی.

 

وڵاتان داوا دەکەن کۆتایی بە شەڕەکانی ئەو ناوچەیە بێت. پێشنیاری دانیشتنی بەپەلە لە لایەن ئاڵمان باس کرا و وڵاتانی بلژیک، بڕیتانیا و ئیستۆنی پشتیوانیان لێکرد.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە کێشەکانی قەرەباغ، هەر دووڵاتی ئازەربایجان و ئەرمەنستانی مەحکوم کردبوو.

نەتەوەیەکگرتووەکان بەکارهێنانی تووندوتیژیان بە فەرمی مەحکوم کردووە. گۆتێرێش لە ڕێگەی تەلەفۆن قسەی دەگەڵ ئیلهام عەلی ئۆف سەرکۆماری ئازەربایجان و نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان کردووە و داوا ڕاگرتنی شەڕەکانی لێکردبوون.