Ana içeriğe atla

زیندانییە سیاسیییەکانى ئەوین ڕاپۆرتەکەى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى بەدرۆ دەخەنەوە

زیندانییە سیاسیییەکانى ئەوین ڕاپۆرتەکەى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى بەدرۆ دەخەنەوە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2020
noyorum

کۆمەڵێک لە زیندانیانى سیاسیی زیندانى ئەوین لەبارەى ڕاپۆرتەکەى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى لەسەر ئەم زیندانە کاردانەوەیان نیشان دا کە لە بەشى خەبەرى ٢٠:٣٠ بڵاو بووەوە و دەستیان دایە لەقاودانى دۆخى زیندانەکەیان.

 

لە بەشێکى بەیاننامەکەدا هاتووە:

دواى بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێکى سەراسەر درۆى دیکەى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى کە ڕوون و ئاشکرایە، هیچ پەیامێکى دیکەى جگە لە درۆى نییە، ناچارین هەندێک شت ئاشکرا بکەین لەسەر دۆخى زیندانەکان کە ئەوان ڕێگە نادەن وەک خۆى بڵاو ببێتەوە و لێرەدا ئاماژەیان پێ بدەین:

یەکەم: تونێلى گەنبڕ کە لە وێنەکەدا دەیبینن، جێگەى گاڵتەجاڕییە، چونکە هیچکاممان ئاگامان لێى نییە چ بگات بەوەى کە لە کاتى هاتنمان بۆ زیندان سوودمان لێى وەرگرتبێت.

دووەم: قەرەنتینەى بەندى یەک، نەوەک چواردەڕۆژ بەڵکو چەند کاتژمێر و زۆر زۆر بخایەنێت ڕۆژێک زیندانییە تازە هاتووەکان لەخۆ دەگرێت و لە بەندەکانى ٤ و ٨ و ٧ بە شێوەیەکى فۆرمالیتەو لەگەڵ زیندانییەکانى دیکە (وەک خۆیان دەڵێن) قەرەنتینە دەکرێن.

ئەو ڕاپۆرتەى کە لە بەندى ٤ یڵاو بوەوە، تایبەت بەو ژوورانەیە کە کەسانێکى وەک تاڵانچییەکانى سەندووقى زەخیرەى فەرهەنگیان و بانکى سەرمایە ودامەزراوەى سامن و چەند دز و جەردەیەکى دیکە و سوڵتانەکانى ئۆتۆمبێل و چى و چى دیکە لەگەڵ هەندێک لە سەرداراتى ئیکسپایەرى سوپا لەوێ دەهێڵدرێنەوە... ژوورگەلێک کە کەسانى وەک حوسەین فەریدون (براکەى سەرکۆمار) و محەمەد عەلى نەجەفى (شارەدارى پێشووى تاران و بکوژى کچێک) و مەهدى هاشمى لەوێ دەهێڵدرێنەوە.

بەم شێوەیە لە بەیاننامەکەدا دەیان لەقاودانى دیکەى تێدایە کە کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى ئیمپراتۆریەتى درۆەوە دەیهەوێت لە خەڵک و دونیاى بشارێتەوە.

واژووکەرانى بەیاننامەکە بریتین لە بێهنام موساوەند، بێهنام مەحجوبی، ڕوحوڵا خزرى، محەمەد هادى میهرانى، حوسەین مەحمودى، ئاتبین جەعفەریان، یاسین جەمالى، عەلیڕەزا فەرشید، حەمید مەنافى، بێهنام شێخى، سوبحان ئیمانى، موسیب ڕەئیس یەگانە، ئەسغەر شیرى، ئەحمەد فارسى و موحسین فەرید لە واژووکەرانى بەیاننامەکەن.