Ana içeriğe atla

مەکرۆن داوای لە ترامپ کرد بۆ کەمکردنەوەی دەستێوەردانی ئێران هاوکاری لوبنان بکات

مەکرۆن داوای لە ترامپ کرد بۆ کەمکردنەوەی دەستێوەردانی ئێران، هاوکاری لوبنان بکات
AvaToday caption
posted onAugust 9, 2020
noyorum

کۆنفرانسی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی بەیروت ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ لەسەر داوای فەرانسە و بە بەشداری سەرکۆماری ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بڕیتانیا دەست بەکار دەکات. دوترێ ڕووسیە، چین و پاشای ئوردون بەشداری ئەو کۆنفرانسە ڤیدیۆییە دەبن.

 

بڕیار وایە بانکی جیهانیش نوێنەڕیک بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسە بنێرێت. ئەوەیکە چین و ڕووسیە لە چ ئاستێکدا بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەبن و ئاخۆ وڵاتانی دیکە بەشدار دەبن یان نا جارێ ناڕوونە.

هەڵبەت ئەوە ڕوونە کە دوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران لەو کۆنفرانسە بەشدار نابن. راگەیەندراوە هۆی بانگهێشتنەکردنی ئەو دوو وڵاتە پرسی ژیۆپۆلتیکیە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک باسی لە هەوڵەکانی فەرانسە لە پێوەندی دەگەڵ لوبنان کردووە.

نووسینگەی سەرکۆماری مەکرۆن ڕووبە ترامپ گووتویەتی: ئێستا هەوڵدان بۆ درێژەی گەمارۆکانی سەر لە لوبنان بە قازانجی ئەو لایەنانە تەواو دەبێت کە ئەمریکا دەیهەوێ لە ناوچەکە لاواز بکرێن. مەبەست حیزبووڵلای لوبنانە.

فرانس ٢٤ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک نووسیویەتی: هاوکاریە نێودەوڵەتیەکان چەکێکی سپی نییە کە بدرێت بە دەوڵەوتی لوبنان. مەکرۆن گووتویەتی هەوڵی ئەوە دەدات ئەو هاوکاریە نێودەوڵەتیانەی کۆدەکرێنەوە ڕاستەوخۆ بدرێت بە خەڵک و دامەزراوە ناحکومیەکان.

میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بەگومانەوە باسی ئەو هەوڵەی فەرانسەیان کردووە و بەتایبەت گووتویانە ئەو هەوڵانەی فەرانسە بۆ لاوازکردن و سڕینەوەی حیزبوڵلایە.