Ana içeriğe atla

خاوەنی فەیسبووک بوو بە ئەندامی باشگای سەروو دەوڵەمەندەکانی جیهان

خاوەنی فەیسبووک بوو بە ئەندامی باشگای سەروو دەوڵەمەندەکانی جیهان
AvaToday caption
posted onAugust 8, 2020
noyorum

مارک زاکێربێرگ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووک بە سامانی ١٠٠ ملیارد دۆلارەوە چووە ڕیزی باشگای سوپێر دەوڵەمەندەکانی جیهان. ئەو سەرکەوتنە دوای زیادبوونی بەهای پشکەکانی فەیسبووک لە حەوتووی ڕابردوودا بەدەست هات.

 

زاکێبێرگی ٣٦ ساڵە دوای ئەوەی ڕایگەیاند نەرم ئەفزارێکی وەک تیک تاکی بە ناوی " ریلز" بۆ ئەمریکا و ٥٠ وڵاتی دیکەی جیهان لە ئێنستاگران درووست کردووە، بەهای پشکەکانی ٦ لەسەد زیادی کردوو و توانی بچێتە باشگای ١٠٠ ملیاردیەکانی جیهان.

ئەو هەواڵە دوای ئەوە بڵاو بووە کە دۆنالد ترامپ هەڕەشەی قەدەغەکردنی چالاکی ئەپلکێشێنی تیک تاکی کرد.

حەوتوویەک پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵی درووستکردنی ئەپلیکێشینی ڕیلز، فەیسبووک ڕایگەیاندبوو کە ئاماری بەکارهێنەرەکانی لە واتساپ و ئێنستاگرام گەیشتووەتە ٣ ملیارد کەس.

دەگووترێت هۆکاری لێدانی ئەو ڕێکۆردە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و لەماڵێ مانەوەی خەڵک. پشکی فەیسبووک لەمساڵدا ٣٠ لەسەد زیادی کردووە و بەو پێیە سامانی زاکێربێرگ ٢٢ ملیارد دۆلار زیادی کردووە.