Ana içeriğe atla

دزینى ئاسەوارى گەلانى ئێران بۆ بەرژەوەندى ماددى و لەبیرنەکردنى خومەینى!

دزینى ئاسەوارى گەلانى ئێران بۆ بەرژەوەندى ماددى و لەبیرنەکردنى خومەینى!
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
noyorum

سازمانى میراتى فەرهەنگى کۆمارى ئیسلامى خەریکى گواستنەوەى ٣٠٠٠ ئاسەوارى کەونارایە بۆ ژێرزەمینى قەبرەکەى خومەینى تا بیکاتە مۆزەخانە و سەرنجى خەڵک و گەشتیارانى بۆ ڕاکێشێت.

 

ماڵپەڕى دەنگى میرات، بڵاوى کردووەتەوە کە ئەم مۆزەخانەیە لە قۆناغى یەکەمدا ٢٥٠ ملیار تمەنى بۆ سەرف کراوە و بڕیار وایە چەند ئایندەیەکى نێزیکدا ڕێککەوتننامەیەکى لەبارەوە واژوو بکرێت. کۆمارى ئیسلامى لەم ڕێگەیەوە دەیهەوێت قەبرەکەى خومەینى بکاتە مۆزەخانەیەکى گەورە و پڕى بکات لە کەرەستەى کۆنى مێژوویی.

مەبەستیش لەم کارە، سەرنجڕاکێشانى خەڵک و گەشتیارانە بۆ سەر قەبرى خومەینى کە ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى و دامەزرێنەرى سوپاى تیرۆریستى پاسدارانە تا لەیاد نەچێتەوە و لە لایەکى دیکەیشەوە دەخوازێت ئاسەوارەکان بهێنێتە نێو قەبرەکەیەوە تا پارە لە گەشتیار و سەردانکەران بەرداتەوە و بەمەش زەرەر لە گەلانى دیکەى ئێران دەدات و پارە و سەروەتى نیشتمانى ومێژویی گەلانى دیکە دەدزێت کە بە درێژایی ٤٠ ساڵى ڕابردوو و حوکمڕانى ڕژێمى ئێران دەزانرێت هیچ داهاتێک نایەتەوە گیرفانى خەڵکى بەڵکو لە کارى تیرۆریستى و گرووپە تیرۆریستییەکانى دونیا و پرسى ئەتۆمى بۆ کارى شەڕەنگێزى سەرف دەکرێت.