Ana içeriğe atla

ئەمریکا کۆنسولگەری چین ـى لە تێگزاس داخست

ئەمریکا کۆنسولگەری چین ـى لە تێگزاس داخست
AvaToday caption
posted onJuly 22, 2020
noyorum

چین ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەمریکا داوای لەو وڵاتە کردووە، کۆنسولی خۆی لە هیوستونی تێگزاس دابخات. پیکەن ئەو هەوڵەی بە هاندەرانە ناوبردووە.

 

وانگ ونین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە هەواڵنێرانی گووت: ئەوە هاندانێکی سیاسییە کە بە شێوەی یەک لایەنە لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراوە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕوونی کردەوە ئەگەر ەمریکا ئەو بڕیارە هەڵنەوەشێنێتەوە دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی پیکەن بێت.

ئەگەرچی وانگ ئەو هەوڵەی ئەمریکای بە تووندی مەحکوم کردووە بەڵام باسی لە هۆکاری ئەو بڕیارەی ترامپ نەکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوابەدوای ئەو بڕیارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە بە ئامانجی پاراستنی مافە مەعنەوی و پاراستنی زانیاریە تایبەتیەکانی ئەمریکا فەرمانیان بە چین کردووە کۆنسولی خۆیان لە هیوستون دابخەن.

ئەمریکا بەم دواییە هەکێرەکانی چینی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە هەوڵی دزینی زانیاری و توێژینەوەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی دەرزی کۆڕۆنایان داوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا ناوچەییەکانی هیوستون، ئاگرکووژێنەوەکان هیوستون دوای ئاگرتێبەربوون لە کۆگای بەڵگەی کۆکراوە لە حەوشەی بینای کۆنسولی چین بۆ ئەو شوێنە ناردراون بەڵام کۆنسولی چین ئیزنی چوونە ژووری پێ نەداون.

وڵاتی چین ٥ کۆنسولی لە ئەمریکا هەیە. کۆنسولی هیوستون ساڵی ١٩٧٩ کراوەتەوە و هەتا ئێستا دۆسیەی ٩٠٠ هەزار هاووڵاتی چینی تێدا تۆمار کراوە.