Ana içeriğe atla

ئەمریکا: بەشی زۆری دەریای باشووری چین هی چین نییە

ئەمریکا: بەشی زۆری دەریای باشووری چین هی چین نییە**
AvaToday caption
posted onJuly 15, 2020
noyorum

دەوڵەتی ئەمریکا بە فەرمی بانگەشەی خاوەن بوونی پیکەن لەسەر بەشێکی بەرچاوو جێگەی سرنجی ناوچە ئاوی و ویشکانیەکانی هەڵکەوتوو لە دەریای باشوری چینی ڕەت کردەوە.

 

دەوڵەتی ئەمریکا بە کردەوە و دوای ڕاگەیاندنی ئەوەی چین خاوەنی زۆربەی دەریا و ویشکانیەکانی باشوری ئەو وڵاتە نییە، هاتە ڕیزی وڵاتانی ئاسیای باشوری ڕۆژهەڵات.

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕ لە نووسراوێکی فەرمیدا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە بانگەشەکانی چین لەسەر بەشێکی بەرچاوی دەریای باشوری چین" دەریای چینی باشور" بە سەد لەسەدی نایاساییە. پۆمپئۆ لە هەمانکاتدا دەوڵەتی چینی بەوە تۆمەتبار کرد کە شەپۆلێکی ترساندن و هەڕەشەی بۆ کۆنترۆڵی ئەو دەریایە دەستپێکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیویەتی: جیهان ئیزنی ئەوە نادات پیکەن دەریای باشوری چین وەک بەشێک لە ئیمپراتوری دەریایی خۆی بخاتە ژێر هەڕەشە. ئەمریکا بۆ پاراستنی مافی سەروەری لەسەر سەرچاوە دەریاییەکان لەتەنیشت هاوپەیمانەکانی خۆی لە باشوری ئاسیا دەبێت.

ئەوە یەکەمین جار نییە کە ئەمریکا پەلاماری بانگەشەی مڵکیەتی چین بەسەر دەریای باشور، ویشکانی و دووڕگەکانی دەدات.

شایانی باسە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە شەڕێژی بازرگانی گەورە لە نێوان ئەمریکا و چین هەیە. ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و چین تەنیا بە شەڕی بازرگانی کورت نابێتەوە و دوو وڵاتە لەسەر زۆر پرسی هەستیاری دیکەی وەک هۆنگکۆنگ و تایوان پێکەوە ناکۆکیان هەیە.