Ana içeriğe atla

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل، ٩ میلیشیای ئێرانی لە سوریە کووژران

بەهۆی هێرشی ئیسرائیل، ٩ میلیشیای ئێرانی لە سوریە کووژران
AvaToday caption
posted onJune 6, 2020
noyorum

گرووپی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە دەڵێ بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی کە لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەمای سوریە ئەنجام درا، لانیکەم ٩ کەس لە هێزەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی کووژراون.

 

هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل شەوی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان ڕوویدا و تێیدا چەند مووشەک ئاراستەی کارگەی پیشەسازی سەربازی ئەرتەشی سوریە کرا. هەواڵدەری فەرمی حکومەتی سوریە سانا، چەند خوولەک دوای هێرشەکە، ڕایگەیاند شوێن پێی مووشەکەکانی هەڵگرتووە و توانیویەتی دووژمن ناکام بکات.

رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گرووپی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە کە لە بڕیتانیاوە ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆی سوریە چاودێری دەکات گووتویەتی لەو هێرشەدا کارگەکانی بەرهەمهێنانی ڕاکێتی ئەرتەشی سوریە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم ٩ ئەندامی هێزەکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی کووژراون.

ئەو گرووپە ناوی چو اکەس لە کوژراوەکانی ئاشکرا کردووە بەڵام ناسنامە و وڵاتی ئەوانەی دیکەی باس نەکردووە. عەبدولرەحمان ئەوەشی گووتوە کە دوور نییە ژمارەیەکی دیکە لە بریندارەکان گیانیان لە دەست دەن و ژمارەی کوژراوان زیاد بێت.

هێرشە ئاسمانیەکە وەک چەند مانگی ڕابردوو لە ڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەک بە فرۆکە لە ئاسمانی لوبنانەوە و بە بێ هاتنە ناو ئاسمانی سوریە ئەنجام دراوە