Ana içeriğe atla

هەموو دیکتاتۆرەکان لەنێو دەچن

هەموو دیکتاتۆرەکان لەنێو دەچن
AvaToday caption
posted onJune 5, 2020
noyorum

باهۆز مستەفا

پابلۆ ئیمیلیۆ ئێسکۆبەر خافیریا، ناسراو بە (ئێسکۆبەر)

دە ساڵ (۱۹۸٠ ـ ۱۹۹٠)سەرۆکی هەموو مافیاکانی کۆلۆمبایابوو. هەناردەکەری کۆکاین بوو بۆ هەموو ئەمریکا بە تەنیا، خاوەن ۳٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاربوو، فڕۆکە و زەویزارێکی زۆری هەبوو

دەسەڵاتی بەسەر هەموو دامودازگاکانی حکومەت هەبوو. لە نێو پەرلەمان و پۆلیس و کۆماندۆ و دادگا، ئەوەی دژیبا دەکوژرا. لەوانە دوو کاندیدی سەرۆکایەتی و وەزیری داد و سەرۆکی دادگا و ۱۱ حاکم و ۳ جەنەڕال و سەدان پۆلیس و سەدان خەڵکی ئاسایی کوشت.
هەموو گەنجانی شاری مێدەلین و بۆگۆتەی پایتەختی بە پارە کڕیبوو. پابلۆ سەرەتا یارمەتی چەندان خەڵکی هەژاریدا، بەڵام دوای بووە کابوسی هەموو کۆلۆمبیا لەسەر پێکەنین خەڵکی دەکوشت.
داوای گۆڕینی دەستوری وڵاتی دەکرد، دواجار شوێنکی گەشتیاری کڕی و کردیە زندان و پێشکەشی حکومەتیکرد و بەڕێککەوتن خۆی رادەستکرد و چووە ئەوەێ، بەڵام چ زیندانێک پێنج ئەستێرەبوو هەموو پۆلیس و سەربازەکان لە خزمەتیدابوون، کەچی لە خۆبایبوونی وایکرد لەوێش رابکات، چونکە بەردەوام بوو لە کوشتن و هەڕەشەکردن لە ناو زیندان خەڵکی دەکوشت.
دواجار دەسەڵاتی لاوازبوو شوێن نەما خۆی تێدا حەشاربدات. هەموو کەسوکاری کوژرا و خێزانەکەی دەربەدەر بوون و خۆشی دوای ۳ ساڵ خۆ شاردنەوە کوژار و هەموو کۆلۆمبایا لە خۆشیان ئاهەنگی گێڕا.
هەموو دەسەلاتی خراپ کۆتایی دێ

سەرچاوە:
زنجیرەی نێتفلیکس (۷٤ ئەڵقە)