Ana içeriğe atla

وزەى با گرینگترین سەرچاوەی دابینکردنی وزەی ئاڵمانییەکانە

وزەى با گرینگترین سەرچاوەی دابینکردنی وزەی ئاڵمانییەکانە
AvaToday caption
posted onMay 29, 2020
noyorum

وزەی با ٣٥ لەسەدی کارەبای وڵاتی ئاڵمان دابین دەکات. رەوتی جێگۆڕکێ بە وزە دووپاتە نەبوەکان لە ئالمان بە خێرایی بەرەو پێش دەچێت.

 

لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٧٢ ملیارد کیلۆ وات وزە لەو سەرچوانەی توانایی دووبارە بەکارهێنانیان هەیە نێردراوەتە تۆڕی کارەبای ئاڵمان.

کە بوونەوەی قەبارەی بەرهەمهینانی وزە یەکجارەکیەکان و وەرزێکی پڕبا لە سەرەتای ئەمساڵدا، هاوکاری خێرابوون و زیاد بوونی ئەو ڕەوتە بوونە.

ئەمساڵ لە ئاڵمان ڕێژەی دەرهێنانی وزە یەکجارەکیەکان بەرابەر بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێژەی ٢٢ لەسەد کەمی کردووە و بەکارهێنانی وزەی خەڵوزیش ٣٣لەسەد و نیو دابەزیوە.

ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی رابردوو، ١٧ لەسەد کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١١.٦ لەسەد.