Ana içeriğe atla

ڕاوێژکاری ئاسایشى نیشتمانى کۆشکی سپی: بێتو چین لە هۆنگ کۆنگ تووند بجوڵێتەوە، ئەمریکا وڵامی دەداتەوە

ڕاوێژکاری ئاسایشى نیشتمانى کۆشکی سپی: بێتو چین لە هۆنگ کۆنگ تووند بجوڵێتەوە، ئەمریکا وڵامی دەداتەوە
AvaToday caption
posted onMay 23, 2020
noyorum

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی کۆشکی سپی بە گووتنی ئەوەیکە دەوڵەتی چین پێبەندی ڕێککەوتنی پێشووی لەگەڵ هۆنگکۆنگ نەبووە و تەمای ئەوەی هەیە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان، زالبوونی خۆی لەسەر هۆنگکۆنگ زیاد بکات، هۆشداری دا بە پێکەن و ڕایگەیاند بێتوو چین لە ژێر پاساوی یاسای ئەمنیەتی پێشنیارکراوی خۆی، لە هۆنگکۆنگ تووند بجوڵێتەوە، ئەمریکا وڵامی دەداتەوە.

 

ڕابرت ئوبراین  شەوی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز بە ئاماژەدان بە یاسای وڵاتێک و دوو سیستەمم گووتی: حیزبی کۆمۆنیستی چین ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بریتانیا ڕێککەوتووە کە بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ دوای گەڕاندنەوەی هۆنگکۆنگ بۆ چین، خەڵکی هۆنگ کۆنگ هەروا بە پێوەرەکانی سیستەمی سەرمایەداری بجوڵێنەوە و شێوازی ژیانی خۆیان کە بریتی بێ لە : سەروەربوونی یاسا، ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی مەزهەبی، ئازادی کۆبوونەوە و هەموو ئەوانەی لە دێموکراسیدا هەیە بۆخۆیان دیاری بکەن.

ئوبراین لە درێژەدا گووتی: ٢٧ ساڵ زووتر لەو قۆناغە ٥٠ ساڵەیە، حیزبی کۆمۆنیستی چین بەو ئەنجامە گەیشتووە لە هۆنگکۆنگ ئازادی لەڕادەبەدەر هەیە و ئەوان نایانهەوێ خەڵکی هۆنگکۆنگ بە شێوازی ژیانی خۆیان بژین.

ئەگەر جین بەو شێوە بچێتە پێش و لە ژێر ئەو یاسا ئەمنیەتیە نوێیەدا بە تووندی دژی هۆنکۆنگیەکان بجوڵێتەوە، ئەمریکا وڵامی دەداتەوە.

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی سەرکۆماری ئەمریکا لە درێژەدا گووتی: لە وەها حاڵەتێکدا وڵاتانی دیکەی جیهان، وەک بڕیتانیا و هابەشەکانی دیکەی ئەمریکا کاردانەوەیان دەبێت.

هۆشدارەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە بۆ چین لە کاتێکدایە کە پێوەندی دوو وڵات لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت بەهۆی ناکۆکی بازرگانی و سیاسی بەتایبەت لە چەند حەوتووی ڕابردوو بەدوای بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا لە چین زیاتر ئاڵۆز بووە.