Ana içeriğe atla

جێگرەوەى ئەلبەغدادى بۆ ئەلعەرەبیە.. ددانپێدانان بە کووشتنی ٩٠٠ لاوی عێراقی

جێگرەوەى ئەلبەغدادى بۆ ئەلعەرەبیە.. ددانپێدانان بە کووشتنی ٩٠٠ لاوی عێراقی
AvaToday caption
posted onMay 22, 2020
noyorum

عەبدولناسر قەرەداش، ئەندامی پلەبەرزی داعش، باسی لە کووشتنی ٩٠٠ لاوی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار کرد. ناوبراو لەو وتووێژەدا باسی لە کێشەی قوڵی چەکدارە عەرەب و نا عەرەبەکانی نێو داعش کردووە.

ڕێکخراوی ئیتلاعاتی عێراق، شەوی ڕابردوو هەواڵی دەستبەسەرکردنی قەرداشی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ناوبراو پاڵێوراوی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادیە.

قەرەداش لە سیما پلەباڵاکانی داعش و بە تایبەت لە بواری بەرهەمهێنانی چەک و مادەی تەقینەوە بووە و دەیان بەڵگە بە واژۆی ناوبراو دۆزراوەتەوە کە نیشانی گرینگی ڕۆڵی لە نێو گرووپی داعشە.

قارداش

عەبدولرەحیم عەبدوڵلا بەکر لغسانی ناسراو بە عەبدولناسر قەرەداش ساڵی ١٩٦٧ لە تەلەعفەر لە دایک بووە و لە ناوچەی موشیرفەی مووسڵ ژیاوە و ساڵی ٢٠٠٧ بووە بە ئەندامی داعش.

ناوەندی هەواڵدەری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەو چالاکیە سەربازیانە کردووە کە قەرەداش تێیاندا بەشدار بووە و ڕایگەیاند قەرەداش فەرماندەی سەرەکی لە هێرشەکانی سەر کوبانی و چالاکی داگیرکردنی شارەکانی تەدمەر، حەلەب، دیمەشق و باب بووە و هەروەها لە شەڕەکانی باغوز کە دوایین پەناگەی داعش بوو ڕۆڵێکی یەکجار گرینگی هەبووە.
قەرەداش هەروەها یەکێک لە دانوستانکارە دیارەکانی داعش لەگەڵ گرووپە چەکدارە خۆجەییەکان بووە و ئاگاداری هەموو ڕێکخستنێکی ئیداری و وردەکاری کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەکی داعش بووە.

قارداش ٢