Skip to main content

ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی: زانیاری هیوابەخش سەبارەت بە دەرمانی کۆڕۆنا هەیە

ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی: زانیاری هیوابەخش سەبارەت بە دەرمانی کۆڕۆنا هەیە
AvaToday caption
posted onMay 13, 2020
nocomment

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاندووە ئاماژەکان دەریدەخەن هێندێک دەرمان توانیویەتی ماوە و سەختی نەخۆشی کۆڕۆنا بکەم بکاتەوە و ئەو ڕێکخراوە سرنجی خستووەتە سەر ناسینی زیاتری چوار یان پێنج حاڵەتی باشتری دەرمانکردنی کۆڕۆنا.

 

مارگارێت هریس وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی گووتی: هێندێک لەو دەرمانگەلەی لە دەستی ئێمەدان و لە قۆناغە سەرەتاییەکانیداین، دەبنە هۆی کەمبوونەوەی مەترسی کۆڤید ١٩و هەروەها کەم بوونەوەی ماوەی نەخۆشیەکەش. بەڵام تا ئێستا تکنیکی لەناوبردن یان وەستاندنی یەکجاری ڤایروسەکەمان نییە.

لە درێژەدا گووتی: دەسکەوتی ئەرێنی هەیە بەڵام دەبێ زانیاری زیاتر بەدەست بێنین بۆ ئەوەی سەدلەسەد دڵنیابین و بتوانین بڵەین کێها دەرمانە باشتر و کاریگەرترە لە دەرمانەکانی دیکە. وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە گووتی: ڤایروسی کۆڕۆنا، هەڵسوکەوتی ئینسان بەڵاڕێدا دەبات و بەرهەمهێنانی دەرزی کۆڕۆنا کارێکی دژوارە.

بە گووتەی هریس بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئەفریقا ڕوولە زیاد بوونە.