Skip to main content

مۆرگان ئۆرتێگاس داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، گەمارۆ بخەنە سەر کۆمپانیای فرۆکەوانی ماهان ئایر 

مۆرگان ئۆرتێگاس داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، گەمارۆ بخەنە سەر کۆمپانیای فرۆکەوانی ماهان ئایر 
AvaToday caption
posted onMay 9, 2020
nocomment

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تاوانبارکردنی هێڵی ئاسمانی ماهان بە گوازتنەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا، داوای لە وڵاتانی جیهان کرد گەمارۆ بخەنە سەر ئەو کۆمپانیایە.

 

ئۆرتێگاس لە پەیامێکی تویتەریدا ، فرۆکەوانی ماهان ئایری بە هۆکاری هێنان و بردنی چەکی کۆمەڵکوژ و پشتیوانی تیرۆریزم و ڕژیمی ڤەنزۆئێلا تاوانبار کرد. ئۆرتێگاس ڕووبە دەوڵەتانی جیهان نووسیویەتی: بە دووریکردن لە ماهان ئایر لە ڤایروسی کۆڕۆنا و مەترسی گەمارۆ بەدوور بن.

حەوتوویەک پێشتر، کاناڵی هەواڵی بلۆمبێرگ لە زمان سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کردبووە، دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرۆ لە بەرابەر هاوکاریەکانی ئێران، زێر دەدات بەو وڵاتە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو کاراکاس لە بەرابەر خزمەتگوزاری تکنیکی ئێران بۆ دووبارە درووستکردنەوەی پاڵاوگەکانی ئەو وڵاتە، ٩ تۆن زێری بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە فرۆکە بۆ ئێران ناردووە.

پێشتر مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە هاتووچۆی بەردەوامی فرۆکەکانی ماهان بۆ ڤەنزۆئێلا، داوای لە وڵاتانی جیهان کردبوو پێش بە تێپەڕبوونی ماهان لە سنوری ئاسمانی خۆیان بگرن.