Skip to main content

قەیرانی گەورەی ئابوریی عێراق و بەحرەین دوای دابەزینی نرخی نەوت

قەیرانی گەورەی ئابوریی عێراق و بەحرەین دوای دابەزینی نرخی نەوت
AvaToday caption
posted onMay 5, 2020
nocomment

کەمبوونەوەی داهاتی ئەرزی عێراق و بەحرەین بەهۆی داڕمانی بەهای نەوت، دەوڵەتی ئەو دوو وڵاتەی هاوکات لەگەڵ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا تووشی قەیرانی ماڵی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی ئەو وڵاتە لە مانگی ئاوریلدا گەیشتە یەک لەسەر شەشی ڕابردوو و بە فرۆشتنی نەوتی ١٣.٨دۆلاری تەنیا ١.٤ملیارد دۆلاری بەدەستهێناوە. ئەوە بووە بەهۆی ئەوەی دەوڵەت دەستپێبگات بە دیتنەوەی کۆمەلێک ڕێگە چارە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی ساڵانەی ئیدارەی ئەو وڵاتە.

ئێستا کۆی گشتی تێچووی ساڵانەی بەشی گشتی و دابینکردنی بودجەی خانەنشینان نیزیکەی ٤٥ ملیارد دۆلارە بەڵام دەوڵەت لەسەر ئەو باوەڕەیە بە درێژەکێشانی ئەو ئاوسانە ئابوریەی بازاری جیهانی نەوتی گرتووەتەوە، دەبێ تێچووەکان ٣٠ هەتا ٥٠ لەسەد کەم بکرێنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی ناڕەزایەتی خەڵک لە چەند مانگی ڕابردوودا  لەخوارێ بوونی ئاستی خزمەتگوزاری گشتی بوو لە تەنیشت گەندەڵیەک کە دەوڵەتی ئەو وڵاتەی داگرتووە.

لەوەها بارودۆخێکدا، عێراق بەرپرسیارە بە پێی ڕێککەوتنی ئەمدواییەی بەرهەمهێنەرانی گەورەی نەوت لە مانگەکانی مەی و ژوئەن ٢٣ لەسەد لە بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کە دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە. ئەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکات لەسەر کورتهێنانی بودجەی ئەو وڵاتە.

هاوکات بانکی سەرمایەگوزاری گۆڵدمەن سەکس پێشبینی کردووە بە درێژەکێشانی لەخوارێ بوونی نرخی نەوت، هەروەها ئابوری وڵاتی بەحرەینیش تووشی کورتهێنانی بودجە دەبێتەوە. بە پێی ئەو پێشبینیە، کورتهێنانی بودجەی دەوڵەتی بەحرەین لە ١٠.٦ لەسەدەوە لە ساڵی ٢٠١٩وە بۆ ١٥.٧ لەسەدی ناپاڵاوتەی ناوخۆیی زیاد بووە.