وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕاگەیەندراوێک هۆشداری داوە کە قەیرانی ڤایروسی کۆڕۆنا بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی تەبلیغاتی گەورە لە دژی ئەمریکا ولە لایەن چین، ئێران و ڕووسیە کەڵکی لێوەرگیراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە ئەو سێ دەوڵەتە بە کۆمەڵێک پەیامی وەیک یەک و بە ئامانجی گووشار درووستکردن، ئەمریکایان بە ئامانج گرتووە. پەیامی ئەو سێ وڵاتە ئەوەیە کە ڤایروسی کۆڕۆنا جۆرە چەکێکی بیولوژیکی ئەمریکایە و ئەمریکا لەو قەیرانە سیاسیە قازانج دەکات. ئەو ڤایروسە لە چینەوە هاوردە نەکراوە و هێزەکانی ئەمریکا بڵاوی دەکەنەوە. گەمارۆکانی ئەمریکا ئێران لە ناو دەبات و کاردانەوەی چین بەو قەیرانە زۆر گرینگ بووە.
ئەمریکا خافڵ بوو و سێ دەوڵەتی چین، ڕوسیە و ئێران بەباشی ئەو قەیرانەیان مودیریەت بکات و ئابوری ئەمریکا ناتوانێ بەرگەی ئەو ڤایروسە بگرێت.ئەو ڕاپۆرتە کە بە شێوەی گشتی بڵاو نەکراوەتەوە، لە لایەن ناوەندی هاوکاریە جیهانیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادە کراوە و باس لە شەڕی زانیاری دەکات و گۆڤاری سیاسەتی ئەمریکا هێندێک بەشی لێ بڵاو کردووەتەوە.
ئەو ڕاپۆرتە نمونەیەک لە ماڵپەرەکانی سەر بە دەوڵەتی ڕووسیە، چین و ئێران باس دەکاتەوە بە تایبەت ماڵپەرێک کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیە ئیدارە دەکرێت و زانیاری بڵاو دەکاتەوە و باس لەوە دەکات بیل گیتس لە درووستکردنی ڤایروسی کۆڕۆنا ڕۆڵی هەبووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زانیاری تەبلیغاتی بڵاو بووە لە لایەن ئەو سێ وڵاتە زۆر وەک یەک دەچێت.یەکێک لە دەرکەوتەکانی پەیامی سێ ئەو وڵاتە ئەوەیە چین ڕێبەرێکی بەهێزی جیهان لە تەندرووستی جیهانیدایە و ئەمریکا وڵاتێکی لاوازە.