Skip to main content

ژنە سەرۆکەکانى دونیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا سەرکەوتووتر بوون لە پیاوان

ژنە سەرۆکەکانى دونیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا سەرکەوتووتر بوون لە پیاوان
AvaToday caption
posted onApril 16, 2020
nocomment

تایوان بە هەوڵە سەرەتاییەکانی بە سەرکەوتنەوە کۆڕۆنای کۆنترۆڵکردووە. ئێستا ئەو وڵاتە بۆ هاوکاری یەکیەتی ئەوروپا بە ملیۆن ماسک هەناردە دەکات.

 

ئاڵمان بە چاودێری ورد لەسەر تاقیکاری ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئەوروپا ٣٥٠ هەزار تاقیکاری ئەنجام داوە و بە دیتنەوەی زووی ڤایروسەکە و پڕۆسەی جیاکردنەوە لە دەرمانی نەخۆشەکاندا زۆر سەرکەوتوو جووڵاوەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەند، توریزمی داخستووەو یەک مانگ ولاتەکەی داخستووە. بەهۆی ئەو کارانە ڤایروسی کۆڕۆنا تا ئاستی هەبوونی تەنیا قوربانی کۆنترۆڵکردووە.

ئەو سێ وڵاتە بە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی جدی لەگەڵ ڤایروسی کۆڕۆنا ڕێزیان لێگیراوە. ئەو سێ وڵاتە لە سەراسەری جیهان بڵاون. یەکیان لە ئەوروپا، یەکیان لە ئاسیا و ئەوەی دیکەیان لە ئوقیانوسی ئارامی باشور. 
خاڵی هاوبەشی ئەو سێ وڵاتە ئەوەیە هەموویان لە لایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبردرێن.

سەرکەوتنی ئەو وڵاتانە و دەوڵەتەکانی لەو ڕوویەوە جێگەی سرنجە کە ژنان کەمتر لە ٧ لەسەدی ڕێبەرانی جیهان پێکدێنن. ئەو وڵاتانە هەموویان دێموکراسی چەند حیزبی بە متمانەی زۆر بە دەوڵەتەکانن و هەموویان لە ڕێگەی هەوڵی زانستیانەی زوو توانیان پێش بە بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا بگرن. ئەوان بە تاقیکاری بەربڵاو، دەستپێراگەیشتن بە دەرمانی پزیشکی بە کوالێتی، شوێنهەڵگرتنی پێوەندی مەترسیدار و ڕێوشوێنی تووندی کۆمەڵایەتی ئەو کارەیان ئەنجام داوە.

تایوان دێموکراسیەکی ٢٤ ملیۆن کەسی و بە حەشیمەتێکی وەک ئوستراڵیا لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین هەڵکەوتووە. چین تایوان بە مڵکی خۆی دەزانێت.

دوای ئەوەی تسای ئینگ ون، سەرکۆماری تایوان لە مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو هەواڵی ڤایروسی نوێی کۆڕۆنای لە ووهانی چین بیست بە خێرایی بڕیاری دا هەمو ئەو فرۆکانەی لە ووهانەوە دێن پشکنینیان بۆ بکرێت.
ون هەر زوو ناوەندێکی فەرماندەیی ئیپیدمی پێکهێنا و بەرهەمهێنانی کەرەسەی خۆپارێزی تاکەکەسی زیاد کرد، هەموو فڕینەکانی چین، هۆنگکۆنگ و ماکائۆی کەم کردەوە.
لە تایوان تەنیا ٣٩٥ حاڵەتی پشتراستکراوەی کۆڕۆنا و ٦ حاڵەتی قوربانی بوون هەیە.

ئاڵمان بە ٨٣ ملیۆن هاووڵاتی تەنیا ١٣٢ هەزار تووشبووی هەیە بەڵام  مردنەکان زۆتر کەمن. خۆشەویستی سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان کە دوکتورای شیمی کۆوانتۆمی هەیە بە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی دروست لەگەڵ کۆڕۆنا زیادی کردووە. ئاڵمان خاوەنی زیاترین تەختی ئاگالێبوونی تایبەت و زۆرترین بەرنامەی تاقکاری ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئەوروپایە.

نیوزیلەند دورگەیەک کە تەنیا ٥ ملیۆن حەشیمەتی هەیە و بەقوڵی گرێدراوی توریزمە.

جاسیندا ئاردرن لە ڕۆژی ١٩ مارسەوە سنورەکانی نیوزیلەندی لەسەر بیانیەکان داخستووە. هەموو کەسانی بە خاوەنی کاری نەزۆر گرینگ ناچار کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئەو وڵاتە تاقیکاری زۆری ئەنجام داوە و زیاتر لە ١٣٠٠ حاڵەتی کۆڕۆنای تۆمار کردووە بەڵام تەنیا ٩ حاڵەتی ڕاپۆرت کردووە. نیوزیلەند لە نیوەی ڕێگەی قەرەنتینەی خۆیەتی و ئاردن ڕایگەیاندووە وازوو تەواو نابێت.

ئێستا ناوەندی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا ئەمریکایە ، ئەو جێگەیە ترامپ سەرەتا حیزبی دێموکراتی بەوە تۆمەتبار کرد کە ڤایروسەکە بە سیاسی دەکەنەوە و هۆشداری بیرمەندانی پشتگوێ خست.
تا ئیستا زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە و ٦٠٠ هەزار تووشبوو هەیە و ئامارەکە هەر دێت و زیاد دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بوریس جانسۆن سەرەتا قەیرانی ڤایروسەکەی رەتکردەوە و دوای ماوەیەکی زۆر کە وڵاتانی دیکەی ئەوروپایی بەو قەناعەتە گەیشتن دەبێ ڕێوشوێنی تووندتربگرنە بەر هیچ کۆنترۆڵێکی کۆمەڵایەتی ئەنجام نەدا.

ئەگەر شی جی پینگ سەرکۆماری چین ئیزنی چوونە دەری بە ٥ میلیۆن هاووڵاتی لە شاری ووهان نەدەدا کە ئەو شارە جێبێڵن ڤایروسەکە بەو خێراییە لە سەرتاسەری جیهان بڵاو نەدەبووە. نمونەکانی سەرەوە دەریدەخات ڕێبەرانی ژنی جیهان سەرکەوتوتر بوون لە کۆنترۆڵی ڤایروسی کۆڕۆنا.

بە پێی ڕاگەیاندنی یەکیەتی نێوپەڕلەمانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٠ کەس لە ١٥٢ سەرۆک دەوڵەتانی جیهان ژنن. پیاوان ٧٥ لەسەدی نوێنەرانی مەجلیس، ٧٣ لەسەدی بڕیاردەرانی بەڕێوەبەری و ٧٦ لەسەدی سیمای میدیا هەوالدەریەکانی جیهان پێکدێنن.

فومزیل ملامبو نگوکا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ژنان لە نەتەوەیەکگرتووەکان گووتی: ئێمە جیهانێکمان درووست کردووە کە ژنان تەنیا ٢٥ لەسەدی واتە یەک لەسەر چواری ژوورەکانی بڕیاردانیان بە دەستە. یەک چوارەم کەمە و بە پێی پێویست نییە.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ژنان تەنانەت بۆیان نییە ببنە بە سەرکۆمار و باس کردن لە ڕێبەریش هەر باسی سەرە! کۆماری ئیسلامی بە بنەماگرتنی یاساکانی قورئان و ئیسلام تەنیا پیاوان بە شایانی دەوڵەتداری دەزانێت. ڕێبەری ڕژیم خامنەیی دایکایەتی بە باشترین کاری ژنان دەزانێ و بە بەردەوامی ئەوە لە قسەکانیدا دووپاتە دەکاتەوە.