Skip to main content

سەقامگیرترین وڵاتانی جیهان کامانەن؟

سەقامگیرترین وڵاتانی جیهان کامانەن ؟
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2020
nocomment

لە نێو ١٠ وڵاتی جیهان دا کە سەقامگیرترین دۆخی سیاسی جیهانیان لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەبووە، ناوی ٧ وڵاتی ئەوروپایی و ٣ وڵاتی وەرگری پەنابەران دەبیندرێت.

سەقامگیرترین وڵاتانی جیهان لە ڕووی سیاسیەوە  بە پێی ئەنجامی بەدەست هاتوو بۆ پلەبەندی باشترین وڵاتانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ دیاریکراون. لەو لێکۆڵینەوەدا ٧٣ وڵاتی جیهان لەسەر بنەمای ٦٥ پێنوێنی ئابوری، سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی هەڵسەنگێندراون.

لەو گەڵاڵەدا کە لە لایەن گۆڤاری ئەمریکایی یوس ئێس نیوز اند ورلد ریپورت و بە ڕاپرسی لە ٢٠هەزار کەس ئەنجام دراوە، سەقامگیری سیاسی وەک هۆکارێکی گرینگ بۆ پلەبەندی وڵاتانی جیهان وەبەرچاو گیراوە.

لێکۆڵینەوە لە سەقامگیری سیاسی وەک هۆکارێکی کاریگەر لە پەرەگرتنی سەرمایەگوزاری، خێرایی گەشە و نەشەی ئابوری و باشتر بوونی خۆشگوزەرانی گشتی دەریدەخات کانادا ئێستا سەقامیگیرترین وڵاتی جیهان لە ڕووی سیاسیە و وڵاتانی ئەوروپایی وەک دانمارک، هوڵەند، ئوتریش، نۆروێژ و سوئیس پلەی دوهەم هەتا حەوتەمیان هەیە.
هەروەها لە دوای ئوستراڵیا و نیوزیلەند دوو وڵاتی ئەوروپایی یانی سوئید و لوکزامبورگ وەک نۆیەمین و دەیەمین وڵاتی سەقامگیری جیهان لە ڕووی سیاسی دەناسرێنەوە.

لەو پلەبەندیەدا ئەمریکا لە پلەی ١٨ و بڕیتانیا لە پلەی ١٥دا جێیان گرتووە و بەجێماون لە پێوەست بوون بە ١٠ وڵاتی باشتری جیهان. جێبەجێکردنی برکسیت و سەرکۆماری دۆنالد ترامپ سەرەکیترین هۆکاری دابەزینی پێگەی ئەو دوو وڵاتە بووە.