Skip to main content

هەموو شتێک لەسەر گەمارۆ نوێیەکانى سەر ئێران

هەموو شتێک لەسەر گەمارۆ نوێیەکانى سەر ئێران
گەمارۆ پشتشکێنەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى لە زمانى ڕۆژنامەى (USA Today)
posted onNovember 4, 2018
nocomment

 

لێرەدا و بە خاڵ گەڕى دووەمى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى دەخرێتە ڕوو و دواتریش ڕیزپەڕەکانى  گەڕى دووەمى گەمارۆکان دەژمێردرێن و گەمارۆکانى گەڕى یەکەمیش بە بیر دەهێنینەوە:

 

? ئەو پانتاییانتەى کە ئەم گەڕەى گەمارۆکان دەگرنەوە بریتین لە:

▫️  بەندەرەکان و پاپۆڕەوانى و کۆمپانیاکانى سەر بە پاپۆڕەوانى

▫️  کاروبارى ماڵى و بانکى ئۆنلاین تایبەت بە نەوت کە کۆمپانیاکانى میللى نەوت، بازرگانى نەوت، میللى نەوتکێشەکان دەگرێتەوە.

▫️  کاروبارى ماڵى و بانکى ئۆنلاینى دەرەکى لەگەڵ بانکى میللى و هەر دامەزراوەیەکى ماڵى دیکەى بن گەمارۆکان لەسەر بنەماى یاساى گەمارۆیی "ڕێگەپێدانى بەرگرى میللى".

▫️  پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى پەیامڕەسانى ماڵى بە بانکى مەرمەزى و دامەرزاوە ماڵییەکانى دیکەى ئێران لەسەر بنەماى یاساى گشتگیرى "گەمارۆکان، وەڵامگۆیی و یاساغکردنى سەرمایەگوزارى ئێران".

▫️  پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى داواکارى، بیمە یا بیمەى ئێتکا

▫️  بەشى تەواوى وزە

▫️  هەروەها لە ڕۆژى ٥ى نۆڤەمبەر (١٤ى ئابان ـ ١٤ى گەڵاڕێزان)، ئەو کەس و ناوەندانەى کە ناویان لە پێرستى گەمارۆکانى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکادا بووە و پاش بەرجام گەمارۆکان نایانگرنەوە، دووبارە دەخرێنە نێو لیستى گەمارۆکان و ئەم ژمارەیەیش لە سەرووى ٧٠٠ کەس و کۆمپانیا و ناوەندن.

▫️  ڕێگەپێدانى کۆمپانیا ئەمریکاییەکان کە بۆ بازرگانى لەگەڵ ئێران درابوو، هەڵدەوەشێنرێنەوە.

 پرسى ڕیزپەڕەکانى  گەڕى دووەمى گەمارۆکان چییە؟!

 

? پرسى ڕیزپەڕەکانى  گەڕى دووەمى گەمارۆکان چییە؟!

▫️  لەسەر بنەماى یاساى "ڕێگەپێدانى بەرگرى میللى ـ NDAA) کە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پیشەسازى نەوتى ئێران، دەبێت وڵاتە هاوردەکەرەکانى نەوتى ئێران مانگى جارێک، هاوردەکردنى نەوتیان وردە وردە کەم بکەمەوە، ئەمەیش بەو مانایە دێت کە وردە وردە کڕینى نەوتى ئێران کەم بکەنەوە تا دەگاتە سفر.

▫️  ئەم یاسایە لە ڕێبەندانى ساڵى ١٣٩٠ى هەتاوییەوە دەخریتە بوارى جێبەجێکردنەوە و وەزارەتى خەزنەدارى ئەمریکا لە ڕاپۆرتە شەش مانگییەکانى خۆیدا، ئاستى کەمبوونەوەى هاوردەکردنى نەوتى هەر وڵاتێک لە ئێرانەوە تاوتوێ و بە لە ئەگەرى وەبەرچاوگرتنى ئەم یاسایە، ئەوجا ڕێگەپێدانى بەردەوامبوونى هاوردەکردنى شەش مانگى ئایندە دەداتەوە بەوان.

ئەو گەمارۆیانەى کە بەر لە ٥ى نۆڤەمبەر (سەرماوەز) گەڕانەوە، چ بوون؟

 

 

?  ئەو گەمارۆیانەى کە بەر لە ٥ى نۆڤەمبەر (سەرماوەز) گەڕانەوە، چ بوون؟

▫️  لە نێوان مانگى خەرمانان، گەڕی یەکەمى گەمارۆکانى ئەمریکا لە دەستوێڕاگەیشتنى دەوڵەتى کۆمارى ئیسلامى بە دۆلار، تا بازرگانى زێڕ، کڕین و دەستوێڕاگەیشتنى بە هەندێک لە فلزەکانى وەک ئەلەمنیۆم و ئاسنى کردە ئامانج.

▫️  هەروەها، ئاڵوگۆڕ و کڕین و فرۆشى تمەن و هەروەها کڕین یا ئاسانکارى تایبەت بە قەرزى دەوڵەتى و هەروەها پیشەسازى ئۆتۆمبێلسازى ئێران، گەمارۆى خرایە سەر.

▫️  هەندێک ڕێگەپێدانە لێخۆشبووەکانى وەک ڕێگەپێدانى هاوردەکردنى کەلوپەلى ئێرانى وەک فەرش، خۆراک بۆ ئەمریکا و کڕینى فڕۆکەى موسافیربەرى و پارچەى یەدەکى، هەڵوەشێنرایەوە.

ئەو گەمارۆیانەى کە بەر لە ٥ى نۆڤەمبەر (سەرماوەز) گەڕانەوە، چ بوون؟

 

?  ئایا تەنیا ئەم دوو گەڕە، هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکان دژى کۆمارى ئیسلامى؟!

▫️  دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆمارى ئەمریکا، ٣ى گەڵاڕێزان (ئابان) باسى گەمارۆى زیاترى دژى ئێران کردبوو کە لە ١٤ى خەزەڵوەر دەست پێ دەکەن.

▫️  لەم چەند مانگەى دواییش، ناوى ئەو کەس و ناوەندانە بە پێرستى گەمارۆکانەوە زیاد کرا، نەک تەنیا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران، بەڵکو بەرنامەى موشەکییەکانى بالستیک، ئامادەیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و مافى مرۆڤ و هەروەها گۆڕانى گشتى لە نێوخۆى ڕێژیم.