Skip to main content

ئابوری ئێران لەسەر خولگەی کارەسات ماخوولیانیەتى!

ئابوری ئێران لەسەر خولگەی کارەسات ماخوولیانیەتى!
بە چوونە سەری ١٠%ى بەهاى دراو، ٢.٥% نرخی هەڵاوسانی ئابوری بەرزتر دەبێتەوە
posted onNovember 3, 2018
nocomment

 

مورتەزا ئەفقە، ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ دەڵێ "هەڵاوسانی ئابوری ٣٠ بۆ٤٠ لەسەدە و  زێدەی وەسەریەککەوتووی هەڵاوسانی ساڵانی ڕابڕدوو نیشاندەرێ هەڵاوسانێکی زەبەلاحی ئابورییە".

 

سەرۆککۆماری ئێران خەڵکی ئێران فریو دەدات

ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەڕلەمانی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەیە کە بە چوونە سەری ١٠ لەسەدی بەهاى دراو ٢.٥% نرخی هەڵاوسانی ئابوری بەرزتر دەبێتەوە و بە سرنجدان بە دۆلاری ١٧٠٠٠ تمەنی دەگەین بەو دەرهاوێشتەیە کە هەڵاوسانی ئابووری ئێران لە ئێران ٥٠ بۆ ٦٠ لەسەدە و قسەکەی ڕوحانی کە گووتبوی ئێران تووشی ئەبەر هەڵاوسان نەبووەتەوە، هیچ واتایەکی نامێنێت.

 

جیا لە کرێکاران مامۆستایان و پەرەستارانیش کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری

مورتەزا ئەفقە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت بە هۆی چوونەسەری بەردەوامی بەهاى دراو لە شەش مانگی ڕابڕدوودا، زۆربەی ئەندامانی چینی ناوەڕاستی کۆمەڵگە کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری. مامۆستایان و پەرەستاران و فەرهەنگیانی کۆمەڵگە بە هۆی بەڵینە بێکردەوەکانی دەوڵەت هێزی کڕینی شتومەکیان هاتووەتە خوارێ و دەوڵەت تەنیا چاولێکەری ئەو ڕووداوانەیە.

مورتەزا ئەفقە، ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ

مورتەزا ئەفقە، ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ

 

کۆماری ئیسلامی گوێ ناداتە کێشەکانی خەڵک

ئەو مامۆستایەى زانکۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵی "دەوڵەت سەری لێشێواوە و بە تەواوەتی دیارە هیچ پڕۆژەیەکی بۆ پشتیوانی لە هەژاران و خەڵکی پێخواس نییە"، لە قسەکانی ڕوحانی لە پەڕلەمانی ئێران دەتوانین ئەوە هەڵێنجین کە دەسەڵات هیچ گرینگایەتییەک بە سەرمایە کۆمەڵایەتییەکان نادات و لەوپەڕی بێ بەرنامەییدایە.

حەسەن ڕوحانی لە دانیشتنی پاڕلەماندا گووتبوی "شوکور بۆخوا کە ئەبەر هەڵاوسانمان نییە" و بەوشێوە دەیهەوێ لە ڕێگەی گوفتار دەرمانی تا ئەو جێگایەی بۆی دەکرێت کات بۆخۆی و هاوکارەکانی بکڕێتەوە و کێشەکان بێ چارەسەر بێڵێتەوە.

شایانی باسە ئەدەبیاتی "گوفتاردەرمانی"ـى ڕووحانی لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا بۆتە مایەی گاڵتەجاڕی خەڵک و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خەڵک لە بڕی گوفتار دەرمانی قسەکانی سەرۆککۆماری ئێران بە "درۆدەرمانی" لێک دەدەنەوە.