Skip to main content

گفتوگۆى ئاڤاتودەى لەگەڵ فەرماندەى مەغاویری شۆڕشی سوپاى سووریای ئازاد

گفتوگۆى ئاڤاتودەى لەگەڵ فەرماندەى مەغاویری شۆڕشی سوپاى سووریای ئازاد
ئێران ناتوانێت نزیک سنوورەکانی تەنەف ببێتەوە
posted onOctober 31, 2018
nocomment

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، چاوپێکەوتنێکى درێژى لەگەڵ عەقید مەحمەد تەڵاع، فەرماندەى مەغاویری شۆڕشی سوپاى سووریای ئازاد ئەنجام داوە، کە لێرەدا دەتوانن بیخوێننەوە:

 

کۆمارى ئیسلامی ئێران، هەوڵێکى زۆری داوە، بۆ ئەوەى هێڵێکى زەمینى لەنێوان و عێراق و سووریا دروست بکات، بۆ ئەوەى لەو ڕێگایەوە چەک و تەقەمەنى و سەرباز بگەیەنێتە میلیشیا نزیکەکانى خۆى لەو وڵاتانەو، دەست بە جێبەجێکردنى ئەجینداکەى ڕژێمەکەى تاران بکەن.

بەڵام زاڵبوونى هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنە لەناوچە ستراتیژییەکان، خەونەکانى ڕژێمى ئێرانى لە گۆڕ ناوە و، تایبەت بەو پرسەش فەرماندەیەکى هێزەکانى مەغاویر لە شارى تەنەفی باشوورى سووریا ئاشکراى دەکات " ئێران بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت نزیک ناوچەکەیان کەبە ناوچەى 55 ناسراوە ببێتەوە".

 

 ▫️  دەقى چاوپێکەوتنەکە:

 

پرسیار : دوایین پێشهاتەکانی تەنەف چیین؟ دەکرێت کەمێک باسى تەنەف بکەن؟

عەقید مەحمەد تەڵاع: ڕەوشى ئێستای تەنەف باشن، هێشتاش بەردەوامین لەراهێنان لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و بە هاوبەشى چاودێری لەناوچەى 55 ئەنجامدەین، بەدواداچوونیش بۆ هەندێک لەگرووپە چەکدارەکانى داعش دەکەین، کە دەیانەوێت لەسنوورى باکوورى ناوچەکە دزە بکەن، هاوکات ئامادەباشییەکى بەهێزمان هەیەو، مەشقەکانیش گەیشتۆتە ئاستێکى زۆر بەهێز.

 

پرسیار : هاریکارییەکانتان لەگەڵ هێزەکانى ئەمەریکا لەچ ئاستێکدایە؟

عەقید مەحمەد تەڵاع: ئێمە هاوبەشین لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، ئەوانیش پڕچەکمان دەکەن، چەکەکانیش جۆرێکى باشن، ئەوان ڕاهێنان بەهێزەکانمان دەکەن و، ئێمەو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کاری هاوبەش دەکەین لەناوچەى ٥٥.

 

پرسیار : داعش ئێستا توانی شەڕکردنى ماوە؟

وەڵام: بەنسبەت داعش دەتوانیت بڵێت لە ناوچەى ٥٥ تاڕادەیەک کۆتاییمان پێیان هێناوە، هیچ بارەگاو شوێنێکى داعش لە ناوچەى ٥٥ـدا نییە، تەنها چەند چەکدارێک هەیە، کە لە دەستى داعش ڕایانکردووە یاخود، دەیانەوێت لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکى دیکە برۆن، ڕەنگیشە بتوانن لەباکووری ڕۆژئاواوە تێپەرن، بەڵام مەغاویری شۆڕش و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ڕاویان دەنێت.

 

پرسیار : لەچەند کاتژمێری ڕابردوو داعش توانى سەرجەم ئەو ناوچانەی دێر زۆر کۆنترۆڵ بکاتەوە، کەلەبەردەم هێزەکانى سووریاى دیموکرات پاشەکشێی کردبوو، ئێوە چیتان کرد؟، ئاخو داعش لەسنوورەکەى ئێوە نزیک بوویەوە؟

وەڵام : ڕووبەرێکى فراوان لەنێوان ئێمەو داعشدا هەیە کەشەڕى هێزەکانى دیموکرات (هێزەکانى سووریاى دیموکرات) لەدێر زوور دەکەن، هیچمان نەکردووە، ئێمە لە باشوورى سووریاین، بەڵام داعش شەڕى قسد لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى سووریا دەکات.

 

پرسیار : پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حەشدی شەعبی عێراقی لەچ ئاستێکدایە، لەکاتێکدا ئەوان ئێستا بەشداریی شەڕەکانى سووریا دەکەن؟

وەڵام : هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ حەشدی شەعبی عێراقدا نییە.

 

پرسیار : ئێران توانیویەتى چەک بەقاچاخ لەسنوورى کارەکانتان تێپەرێنێت؟

عەقید مەحمەد تەڵاع: بێگوومان نە ئێران و نەهیچ کەسیکی دیکە نەیتوانیوە ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتى ئێمە بە کار بهێنیت، بەتایبەت لەژێر سایەى مەغاویری شۆڕش و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.

 

پرسیار : ئەمەریکا بڕیاریدا هێزەکانیان لەتەنەف بکشێننەوە، بەڵام سەردانییەکەى فەرماندەى فەرماندەیی هێزەکانى ئەمەریکا لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست پرۆسەکەى هەڵوەشاندەوە، ئایا ئامانجی ئەو سەردانە چی بوون و، بڕیاری چییان داوە، ئێوەش بەشداریی کۆبوونەوەکانتان کرد؟

عەقید مەحمەد تەڵاع: براکەم بڕیاری کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بە تەواوەتى نەدراوە و، هیچ دانووستاندانێکش لەگەڵ ڕووسەکاندا نەکراوە، بەکۆتایی نە لایەن ئێمەوە و نەلایەن هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، پرسى کشانەوەش هیچ بنەمایەکى ڕاستى نییە، سەردانى کردنى ئەفسەری سەربازی ئەمەریکییەکەش تەنها بۆ ووردبینى و بەدواداچوونى ڕاهێنانەکان و لۆجیستى بووە لەسەربازگەى تەنەف.

 

پرسیار : ئێوە دەتوانن هەرچیتان هەیە باسى بکەن؟

عەقید مەحمەد تەڵاع: هاوڕێیەکەم، ئێمە ڕەوشمان وەک مەغاویری شۆڕش تاڕادەیەک باشە، بەڵام بۆ مەدەنییەکانى کەمپی ڕەکبەو کەمپی 55 بەهۆى پچرانى دابینکردنەکان و بەهاناچوونەوە خراپە کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆیان دابین کرابوون، هۆکارەکەش ڕژێمە، چونکە پێداویستییەکان لە لایەن نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەیشتە هاوڵاتیان، بەڵام ڕژێم و هاوپەیمانییەکەیان ڕێگرییان لە گەیاندنى ئەو پێداویستیانە کردووە بڕیار بوو لە ٢٥ مانگی ١٠ـى ٢٠١٨بگات، کەدەکاتە ڕۆژى پێنجشەممە پاشان دوایان خست بۆ ڕۆژى هەینى ودواتر بۆ شەممە و ئێستاش یەکشەممەیەو هیچ شتێک بەتەواوەتى نییە.

لەنووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە زانیاریم پێگەیشتووە کە، لەلایەن ڕژێمەوە ڕێگرى و هەڕەشە هەیەو، ڕژێم و ئێرانی هاوپەیمانى ڕێگرى لەگەیشتنى ئەو کەرستانە دەکەن.

ئومێدەوارین شەڕى دژى داعش تا دەرەوەى سنوورى ناوچەى ٥٥ کیلۆمەتر بەردەوامیی هەبێت، بەڵام ئەمە پێویستى بە بڕیارە. ڕەوش وەک هێزی مەغاویری شۆرش و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هەماهەنگییەکى باش هەیەو، لێکگەیشتن و هەماهەنگییەکى زۆر باش لەهەموو ئاستەکاندا هەیە ،  بەڵام وەکو باسم کرد، ڕەوشى مەدەنییەکانى ناوچەی کەمپی٥٥ لە ڕووى بژێوی، تەندروستى وتەنانەت فێرکارییەوە زۆر ئالۆزو ئەستەمە، بە دڵنیاییەوەش هیچ خوێندنێک لێرەدا نییە، بەزۆر داواى لێبوردنەوە تەنانەت هیچ هۆکارێکى ژیان لێرەدا نییە.