Skip to main content

پڕۆژە سیخووڕییەکانى کۆمارى ئیسلامى کامانەن و چۆن پووچەڵیان بکەینەوە

افشای پروژە شنود فضای مجازی و راه ساده خنثی سازی آنها
posted onOctober 31, 2018
nocomment

پاش شکستى پڕۆژە جیاوازەکانى پەیامهێنەرە نێوخۆییەکان و هەروەها چەندین جۆر تلێگرامى بێ فیلتەر کە کۆنتڕۆڵى گفتوگۆ و پەیامى خەڵکى تێدا دەکرا، ئێستا جێگرى تەکنیکى واجا و بەشى سایبرى سوپا بە هاوکارى پسپۆڕە چینی و ڕووسییەکان، خەریکى دروستکردنى ڤ.پ.ن و فیلتەرشکێنە ئەمنییەکانن تا لەو ڕێگەیەوە گوێ سیخووڕى بەسەر کار و چالاکییەکانى خەڵک لە فەزاى مەجازى بکەن.

دروستکردن و  بەرنامەڕێژى ئەم بەرنامە سیخووڕیانە لە نێوخۆى ئێراندایە و تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى توانیویەتى دەستى بگات بە چۆنیەتى کارە نهێنییەکانیان و پاش ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ پسپۆڕ و بەرنامەسازە گەورەکانى دونیا، ئاشکراى دەکات کە "دەکرێت لە ڕێگەیەکى زۆر سادەوە، ئەم پڕۆژە و پیلانانە پووچەڵ بکرێنەوە".

هاووڵاتیانى خۆشەویستى نێوخۆى ئێران و سایبرییە نیشتمانپەروەر و دژەکانى کۆماری ئیسلامى ئاگادار دەکەینەوە "بە هیچ شێوەیەک فیلتەرشکێنە ڕووسی و چینییەکان لە ژێر هیچ ناوێک بەکار مەهێنن و ئەوەندەى پێشتان دەکرێت سوود لە فیلتەرشکێنى باوەڕپێکراوى وەک سایفۆن وەربگرن. لە داهاتوویەکى نێزیکیشدا هەوڵ دەدەین فیلتەرشکێنى باوەڕپێکراوى دیکەتان پێ بناسێنین.

دووەمین گرووپ لە بەرنامە سیخوڕییەکانى کۆمارى ئیسلامى، ئەپەکانى وەرگێڕان و چەند زمانەن کە بەم شێوەیە بیانناسنەوە:

ئەپى وەرگێڕان، هیچ پێویستی بە کامێرا و مێمۆرى و شوێنگەلى جیاوازى دیکەى هاندەکەتان نییە.

لە کاتى دابەزاندنى ئەپى وەرگێڕان، داواى چوونە نێو ئێس.دى. کارت و گالێرى و هەندێک شوێنى دیکەى هێدفۆنەکەتان لێ دەکات، بۆیە ئاگادارى ئەوە بن کە ئەو ئەپانە سیخوڕین و مەیانکەنەوە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە کە ئەم ئەپانە (هەم ڤ.پ.ن و هەم وەرگێڕەکان)، لە لایەن کۆمپانیاگەلى تایبەت بە نەرمئەفزارەکانى مالیزى، ئەفریقاى باشوور، ئەڵمان و ... لەسەر گووگڵ پلەى دادەنرێن، لەم سامانانەیش هەن نە تەنیا بازاڕ، بەڵام ئەپ ستۆەکە زۆر ئەمنترە، واتە مەترسى لە بەرنامەکانى ئەپ ستۆردا نییە.