Skip to main content

ڕژێم فاتمیون و زەینەبیون بۆ سەرکوتى خەڵک دێنێتە ئێران

ڕژێم فاتمیون و زەینەبیون بۆ سەرکوتى خەڵک دێنێتە ئێران
AvaToday caption
posted onDecember 17, 2019
nocomment

هەواڵدەری فارس کە سەر بە سوپای پاسدارانە بە وەڕێخستنی بەرنامەیەک داوای پشتیوانی خەڵکی کردووە لە ئەندامانی گرووپەکانی فاتمیون و زێنەبیون و داوای کردووە کە مافی هاووڵاتی بوونی ئێران بە خۆیان و بنەماڵەی ئەو ملیشیا تیرۆریستیانە بدرێت.

 

هەواڵدەری فارس لەمەر هۆکاریت هێنانە ئارای داوای پێدانی مافی هاووڵاتی بوون بەو هێزانە پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە کە ئەو وڵاتانەی کە ئەو هێزانە خەڵکی ئەوێن مافی هاووڵاتیبوونیان لە فاتمیون وزێنەبیون ئەستاندۆتەوە . " ئەوە ڕاست نییە و درۆیە".

ئامانجی خامنەیی و سەردارەکانی سوپای پاسداران لە نیشتەجێکردنی ئەو هێزانە سەرکوتی ئاسانتری خەڵکی ئێرانە. سوپای پاسداران باش ئەوە دەزانێ بەجێهێشتنی سوپا و هێزە چەکدارەکان رووی لە زیاد بوونە و بە درێژە کێشانی سەرهەڵدانەکان هێزەکان خۆیان دەبوێرن لە سەرکوتی خەڵک و ئەو دەمەیە کە ڕژیم کەڵک لە هێزەکانی فاتمیون و زێنەبیون وەردەگرێ بۆ سەرکوتی خەڵک.

پێویستە خەڵک ئاگاداری پیلانەی خامنەیی دیکتاتۆر و سوپای پاسدارانی تیرۆریست بن.