Skip to main content

هاوسەرگیرى نێو منداڵان لە ژێر سێبەرى کۆمارى ئیسلامى بووەتە چوار هێندە

هاوسەرگیرى نێو منداڵان لە ژێر سێبەرى کۆمارى ئیسلامى بووەتە چوار هێندە
AvaToday caption
posted onDecember 10, 2019
nocomment

موحەمەد میهدی توندگویان جێگریت کاروباری لاوان لە وەزارەتی وەرزش و لاوان ڕۆژی سێشەممە ١٩ سەرماوەز ڕایگەیاند ڕێژەی منداڵ هاوسەری لە هێندێک شوێنی ئێران چوار بەرابەر زیادی کردووە.


تووندگویان گووتی : لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات لە هێندێک ناوچەی ئێران کە هەژاری فەرهەنگی و ئابوری زۆرە کەڵک لە وامی پێکهێنانی خێزان وەردەگیرێ بۆ معامەلەکردن بە منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ.

لە خوزستان لە هەر هەزار حاڵەتی درووستکردنی خێزان ٣٩ حاڵەت خوار دە ساڵە

بێهناز موەحدی بەڕێوبەری گشتی پلاندانانی جێگری سەرۆککۆماری لە کاروباری ژنان و بنەماڵە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە پارێزگای خوزستان لە هەر ١٠٠٠ حاڵەتی درووستکردنی خێزان ٣٩ حاڵەتیان خوار تەمەنی ١٠ ساڵە.

بە گووتەی موەحدی خوزستان پلەی دووهەمی سەرتاسەری ئێرانی هەیە لە بەشوودانی کچانی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ.

شایانی باسە سیاسەتی هەڵاواردنی ئابوری و کۆکردنەوەی سەرمایەی ئێران لە ناوەند و شارە فارس نشینەکان و لە لایەکی دیکە خەرجکردنی سامانی گەلانی ئێران بۆ پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستیەکان وایکردووە سیمای هەژاری لە ناو گەلانی ژێر دەستی ئێران زۆر زیاتر خۆی نیشان بدات.