Skip to main content

ژنانی خۆپێشاندەری لوبنان: نامانەوێ مەزهەب و مزگەوت دادوەرمان بێت

ژنانی خۆپێشاندەری لوبنان: نامانەوێ مەزهەب و مزگەوت دادوەرمان بێت
AvaToday caption
posted onNovember 9, 2019
nocomment

هەواڵدەری فەرانسە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە ڕۆڵی ژنان لە خۆپێشاندانەکانی ئەو وڵاتە و داواکانیان بۆ نەمانی هەڵاوردنی ڕەگەزی کردووەتەوە. ئەمە دواى ئەوە دێت کە لە خۆپێشاندانەکانى لوبنان، ژنان و کچانى ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و درووشمى ڕووخانى دەسەڵاتیان دا

 

ژنێکی ٤١ ساڵەی لوبنانی کە لە پەنا سەدان ژنی دیکە لە خۆپێشاندانەکانی لوبنان بەشدارە باس لەوە دەکات پاڵنەری ژنان دوو بەرابەری هەر پیاوێکی بۆ بەشداری لە خۆپێشاندان. ئەو ژنە لوبنانیە بە جۆش و خرۆشەوە لە نێو شەپۆلی خۆپێشاندەرانددا باس لەوە دەکات وەک ژنێک زیاتر ڕووبەرووی ستەم لە لایەن یاساکانی لوبنان دەبینەوە.

هەواڵدەری فەرانسە بڵاوی کردۆتەوە ژنانی لوبنان لە ٢٥ ڕەزبەرەوە بە شێوەی بەربڵاو هاتوونەتە ڕیزی خۆپێشاندانەکان. ئەوان داوای پێداچوونەوە و گۆڕینی سیستەمی سیاسی گەندەڵی ئەو وڵاتە دەکەن.

هەواڵدەری فەرانسە لە درێژەی ڕاپۆتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: لوبنان یەکێک لە لیبراڵترین وڵاتانی ناوچەیە، بەڵام ژنانی ئەو وڵاتە دژی یاساگەلی پڕ لە هەڵاواردن و دەسەڵاتی دادگاکان هاواریان لێ بڵیند بووە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا ٣٧ ژن بە هۆی تووندوتیژی بنەماڵەیی گیانیان لەدەست داوە. ژنانی ناڕازی خوازیاری یاسای و ئامرازی تایبەتن بۆ پێشگرتن لە ئەنجامدرانی تووندوتیژی دژی ژنان. هەروەها داوای جێبەجێکردنى یاسای پەسەندکراوی ساڵی ٢٠١٦ دەکەن بۆ سزادانی ئەو کەسانەی تووندوتیژی دژی ژنان دەنوێنن. ژنانی لوبنان لە جێگەی دادگا کۆن و مەزهەبییەکانی ئەو وڵاتە خوازیاری دادپەروەی نەتەوەیی لە خێزانداری یاسایی و هەروەها مافی بەرابەرن لە وەرگرتنی تەڵاق و سەپەرشتیکردنی منداڵان.

لوبناتن و ژنتان

یەکی دیکە لە ویستەکانی ژنانی ناڕازی لوبنان گۆڕینی یاسای هاووڵاتیبونە. بە پێی یاساکانی لوبنان مافی هاووڵاتی بوونی ژنانی لوبنان نادرێت بە منداڵەکانیان.

لە ناڕەزایەتی ڕۆژی یەکشەممەی حەوتووی پێشوو ناڕازیان لە سەر پارچەیەک بە ڕەنگی سور نووسیبویان شۆڕشی ئێمە شۆڕشێکی فێمێنسیتیە. لەسەر تابلۆیەکی دیکە نووسرابوو من نامهەوێ هاووڵاتی بوونی دایکم بگاتەوە من بەڵام پشتگیری شۆڕشەکەی دەکەم.

ژنانی لوبنان داوای سیستەمێکی سکۆلار  لە چوارچێوەی دادگا و یاسا مەزهەبیەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.