Skip to main content

ئەوروپا دەبێ زمانی هێز فێر بێت

ئەوروپا دەبێ زمانی هێز فێر بێت
AvaToday caption
posted onNovember 9, 2019
nocomment

ئورزولان فن درلاین، سەرۆکی داهاتوی ئەنجومەنی ئەوروپا ڕۆژی هەینی گووتی ئەوروپا چیتر ناتوانێ بە هێزی نەرم بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت و دەبێ فێری زمانی هێز بێت.

 

ئەو خاتوونە لە درێژەی قسەکانیدا گووتی لە جیهانی ئاڵۆزی ئەوڕۆدا ئەوروپا تەنیا سەنگەری دیموکراسی جیهانە و دەبێ بە باوەڕ بە خۆییەوە ڕێگەی خۆی درێژە پێ بدات. فن درلاین هەروەها گووتی: ئەگەر ئێمەی ئەوروپایی بمانهەوێ جدیەتی خۆمان نیشان بدەین دەبی ئەوە بزانین لە جیهانی ئەمڕۆدا بە تەنیا هێزی نەرم بەس نییە و دەبێ زمانی هێز فێر بین.

سەرۆکی داهاتووی ئەنجومەنی ئەوروپا لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئەوروپا دەبێ هێزی سەختی کە بریتییە لە سیاسەتە ئەمنییەکانی بەهێز بکات و لە لایەکی دیکە هێزی نەرمی خۆی پەرە پێ بدات.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەرکۆماری فەرانسە بە شێوەیەکی دیکە باسی لاوازبوونی پێگەی ئەوروپای لە ئاستی هاوکێشەکانی جهان وروژاند  وڕایگەیاند ناتۆ تووشی وەستانی مێشک هاتووە و ئەمریکا پشتی لە هاوبەشە ئەوروپاییەکانی کردووە.

ماکرۆن لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: کارنامەی ناتۆ لە ماوەی ڕابردوودا کارەسات بووە و بۆ پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەکەی ئاماژەی بە گوێنەدانی تورکیە کرد بۆ هێرشنەکردنەوە سەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە چەندین جار لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاییەوە داوای لێکرا هێرش نەکاتە سەر کوردەکان و هێرشەکەی بوەستێنێت بەڵام تورکیە هێرشەکەی ئەنجام دا.

ماکرۆن سەبارەت بە هێرشی تورکیە گووتی ئەو هێرشە بوو بە هۆی لە مەترسی کەوتنی بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا و گووتی پێ دەچێت ئەمریکا پشتی لە هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی کردبێت.