Skip to main content

کەتەلۆنییەکان پرسى سەربەخۆیی گەرم دەکەنەوە

کاتالۆنییەکان پرسى سەربەخۆیی گەرم دەکەنەوە
AvaToday caption
لە بەرەبەری هەڵبژرادنەکانی ئیسپانیا قسە و باسی حیزبەکان بووەتە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا
posted onNovember 5, 2019
nocomment

چواردەیەمین خوولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسپانیا بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە داهاتوو بەڕێوە بچێت. هەر لەو پەیوەندییەدا یەکەمین دیبەیتی تەلەڤزیۆنی ڕێبەرانی حیزبە گەورەکانی ئیسپانیا بەڕێوە چوو و تەوەری سەرەکی باسەکانیان سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بوو.

 

خوولی ئەمجارەی هەڵبژاردنەکانی ئیسپانیا لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە لە ماوەی چەند حەوتوی ڕابردوو کەتەلۆنیا شوێنی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی سەربەخۆییخواز بوو دژی دەرچوونی سزای قورسی زیندان بە ٩ کەس لە ڕێبەرانی سەربەخۆییخوازی کەتەلۆنیا.

گرنگترین بەشی مشتومڕی شەوی دووشەممەی حیزبەکان سەبارەت بە کەتەلۆنیا بوو. لەو کاتەوە پێدرۆ سانچێز ڕێبەری حیزبی سۆسیالیست و سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسپانیا گووتی وەک بەرپرسی دەوڵەتی داهاتوو هەوڵ دەدات لە یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە هەندێک چاکسازی بکات بۆ ئەوەی جارێک و بۆ هەموو کات و بە ڕوونی "ویستی بەڕێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا وەک تاوان سەیر بکرێت"، ناڕەزایەتییەکان لە کاتالۆنیا زیاتر بوونە.

پێدرۆ سانچێز بۆ یەکەمین جار لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٨ بە دەنگی هەندێک لە یاسادانەرانی کەتەلۆنیا کە پشتیوانی سەربەخۆیی و گشتپرسی بوون، گەیشتە دەسەڵات. حیزبە ڕاستەکانی ئیسپانیا بە بەردەوامی بەهۆی نەبوونی سەرکوتی تووند دژی سەربەخۆییخوازانی کەتەلۆنیا، ڕەخنەیان لە پێدرۆ سانچێز گرتووە و دۆینێ شەو جارێکی دیکەوە ئەوە دووبارە بووە.

کەتەلۆنیییا

قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بوو بە هۆی تووڕە بوونی ئالبێرت ڕیورا ڕێبەری لیبرالەکانی ئەو وڵاتە و گووتی دەوڵەت نەیتوانیوە هێمنی و ئەمنیەت لە کەتەلۆنیا جێگیر بکات. لە درێژەدا ڕەخنەی لە سانچێز گرت کە بۆچی ئیزنی بە کوویم تورا سەرۆکی ناوچەی کەتەلۆنیا داوە بەو شیوە خۆی دەرخات و کاری نەکردووە بۆ ئەوەی دەست لە کار بکێشێتەوە.

سانتیاگۆ ئاباسکال ڕێبەری حیزبی ڕاستی تووندئاژۆی وۆکس گووتی دەوڵەتی ئێستای ئیسپانیا نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت لە کۆتاییهێنان بە کودەتای هەمیشەیی کەتەلۆنیا، ڕاپرسییەکان دەری دەخەن حیزبی وۆکس لە هەڵبژاردنی یەکشەممەی داهاتوو سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت.

سانتیاگۆ ئاباسکال لە مشتومڕی شەوی ڕابردوودا داوای دەستبەسەر کردن و زیندانیکردنی کوئیم تورا ڕێبەری ناوچەی کەتەلۆنیاى کرد و لەو بوارەدا ڕەخنەی لە پیدرۆ سانچێز گرت.  پابلۆ ئیگلاسیس ڕێبەری حیزبی چەپی پۆدمۆس، دەوڵتی ئیسپانیای بەوە تاوانبار کرد کە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ڕاستی تووندئاژۆ و کۆنەپارێزەکان و دیتنەوەی هاوپەیمانی نوێ لە پەرلەمان، بەڵێنی سەرکوتی زیاتری ناڕازیانی کەتەلۆنیا دەدات.

لە خوولی ئەم جارەی هەڵبژرادنی پەرلەمانی ئیسپانیا دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی ٣٥٠ نوێنەری ئیسپانیا دەچنە سەر سندوقەکانه دەنگدان. ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە ناتوانێ کلیلی کردنەوەی دەرگەی قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتە بێت.