Skip to main content

چەندین هەژمارى تویتەرى حیزبوڵا داخران

چەندین هەژمارى تویتەرى حیزبوڵا داخران
AvaToday caption
کۆمپانیای تویتەر زۆربەی هەژمارە تویتەرییەکانی سەر بە کاناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەناری داخست.
posted onNovember 3, 2019
nocomment

ئەلمەنار کە تەلەڤزیۆنێکی سەر بە حیزبوڵای لوبنانەـ تویتەری بەوە تاوانبار کردووە کە تەسلیمی گوشارە سیاسییەکان بووە. حیزبوڵای لوبنان تویتەری بەوە تاوانبار کردووە کە بەو کردەوە تەسلیمی گوشارە سیاسییەکان بووە. ئەو کاناڵە تەلەڤزیۆنییە جەختی لەوە کردووەتەوە کە زۆربەی هەژمارەکانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە داخراوە.

 

ئەو بەکارهێنەرانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە سەردانی کاناڵی ئەلمەناریان کردووە لەگەڵ ئەو پەیامە ڕووبەڕوو دەبنەوە کە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەو ژمارانەی کە سەرپێچی لە یاساکانی دەکەن، ڕادەگرێت. ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٧ زایینی تا ئێستا گرووپی حیزبوڵای بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە حیزبوڵا ئامادەبوونێکی بەرچاوی لە بواری سیاسی لوبنان هەیە و ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لە دەوڵەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتەدان.

وتەبێژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە ڕاگرتنی هەژمارەکانی حیزبوڵا ڕایگەیاند: لە تویتەردا هیچ جێگەیەک بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی و نایاسایی  و هێزی تووندوتیژ نییە. ئەمریکا پێشتر ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵاى حیزبوڵا و نوێنەرانی ئەو گرووپەی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ختسبووە لیستی تیرۆرەوە.