Skip to main content

ئەلجوبەیر: بەڵگەکان نیشان دەدات هێرشەکەى ئارامکۆ ئێران بووە

ئەلجوبەیر: بەڵگەکان نیشان دەدات هێرشەکەى ئارامکۆ ئێران بووە
AvaToday caption
posted onOctober 21, 2019
nocomment

عادل ئەلجوبەیر وەزیری ڕاوێژکاری عەرەبستان بۆ کاروباری دەرەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ ڕەزبەر گووتی: ئیمە لە ڕێگەی بەڵگە و ئەو نیشانانەی لە بەردەستمانن گەیشتووینە ئەو باوەڕەی ڕژیمی ئێران دەستی هەیە لە هێرش بۆ سەر ئارامکۆ. ئەلجوبەیر گووتی: لۆمەکردنی ئێران لە لایەن وڵاتانی ئەوروپایی بە هۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئارامکۆ باش و لە جێگەی خۆیدایە.

 

لە کاتی قسەکردن لەگەڵ هەواڵنێران لە لەندەن ئەلجوبەیر جەختی لەوە کردبووە ڕژیمی ئێران ڕێز بۆ سەروەری وڵاتان و هەروەها یاسا نێودەوڵەتیەکان دانانێ. ناوبراو بە ئاماژەدان بە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ لە لایەن ئێران گووتی ئەوە نیشانەی ئامانجە دووژمنکارانەکانی ئەو وڵاتەیە لە ناوچە.

ئەلجوبەیر لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە لەوە دڵنیاین ئەو موشەکانەی دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆیان بە ئامانجگرت هی ئێران بوون. لەو بەشەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە خوازیاری شەڕ نین بەڵام لەمەڕ هەوڵە شەڕخوازانەکانی ئێران بێدەنگ نابین.

ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی نێوی دەنی هەناردەی شۆڕش و لە یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە گونجێندراوە بە ڕەهایی جێگەی قەبوڵکردن نییە. وەزیری ڕاوێژکاری عەرەبستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوا گووتی: ئەو ڕێککەوتنە خاڵی لاوازی زۆر تێدایە لەبەر ئەوەی چالاکییە گوماناویە موشەکیەکانی ئێران یاخود دەستێوەردانە شەڕخوازانەکانی ئێرانی تێدا نەگونجێندراوە.