Skip to main content

ئەوروپییەکان ترسیان لە چالاکبوونەوەى تاڵیبان هەیە

ئەوروپییەکان ترسیان لە چالاکبوونەوەى تاڵیبان هەیە
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2019
nocomment

ڕۆناڵد کوبیا نوێنەری یەکیەتی ئەوروپا بۆ ئەفغانستان ڕایەگەیاند: ئەگەر دوای ڕێککەوتنی ئاشتی ئەفغانستان میرنشینی ئیسلامی لەو وڵاتە دامەزرێ، ئوروپا هاوکارییەکانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت.

 

ڕۆناڵد کوبیا نوێنەری یەکیەتی ئەوروپا ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٨ ڕەزبەر لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند داخوازی دەستپێکردنەوەی دانوسانەکانی ئاشتییە و جەختی لەوە کردەوە دوای دەستپێکردنی دانوسانەکان چاوەڕوانی هەیە وتووێژی نێوان حکومەت و ئەفغانستان دەست پێ بکاتەوە.

نوێنەری یەکیەتی ئەوروپا هۆشداری دا خوازیاری گەڕانەوەی حکومەتی تاڵیبان نییە و گووتیشی ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتی ببێتە هۆی هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێک کە تێیدا مافە بنەڕەتییەکان نەپارێزرێت بۆ ئەوروپا دژوار دەبێ لە ڕەوتی گەشە و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی ئەفغانستان خاوەن پشک بێت.

ئەوروپا یەکێک لە وڵاتانی پشتیوانی ئەفغانستانە لە دوای ساڵی ٢٠٠١ و لەو ڕووە نوێنەری یەکیەتی ئەوروپا لە دانیشتنێکدا گووتی: ئەو دەسەڵاتەی کە لە ئەنجامی ئاشتی درووست دەبێت پێویستە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی جێگەی قەبوڵکردن بێت. ڕۆناڵد کوبیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان گووتی ئەو ڕێککەوتنە دەبێ خاڵێ ئاگربەستیش لەخۆ بگرێتەوە و نابێ تەنیا باسی کەم بوونەوەی تووندوتیژییەکان بکات.

نوێنەری یەکیەتی ئەوروپا لە کاتێکدا جەخت لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوسانەکانی ئاشتی و جۆری دەسەڵاتی داهاتووی ئەفغانستان دەکات کە دانوستانەکانی پێشوو بە هۆی درێژەی تووندوتیژییەکان لە لایەن تاڵیبان لە لایەن سەرکۆماری ئەمریکا ڕاگیران.