Skip to main content

با وجود حالت شبه جنگی ایران و اسرائیل، وزارت خارجه تهران سال نو یهودیان را «شادباش» گفت

با وجود حالت شبه جنگی ایران و اسرائیل، وزارت خارجه تهران سال نو یهودیان را «شادباش» گفت
posted onSeptember 30, 2019
nocomment

لە کاتێکدا کە نزیکەى ١٥ ملیۆن یەهودى لە دنیادا، دوێنێ یەکشەممە ٢٩ى سپتەمبەر/ ٧ى ڕەزبەر ساڵى نوێیان جێژن گرت کە یەکێکە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەکانى ئەم گەلە، وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕێک لە کاتى ساڵنوێبوونەوەى عیبرى کە ئێوارەکەى بوو، لە پەیامێکى سێ زمانەدا، ئەم ڕووداوەى لە یەهوودییەکان پیرۆز کرد.

عەباس مووسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى لە پەیامێکى تویتیدا بە سێ زمان کە عیبریشى تێدا بوو، هیواى ساڵێکى نوێى بۆ یەهودییە ڕاستەقینەکان خواست. لە تویتەکەیدا هاتووە "دەستپێکى ساڵى نوێى کلیمیان لە هەموو هاونیشتمانیانى کلیمى و هەموو پەیڕەوانى ڕاستەقینەى ئایینى موسا کەلیموڵا موبارەک بێت".

ساڵ نوێى ئیسرائیل

Happy New Year to our Jewish compatriots and to all true followers of great prophet Moses (PBUH).

שנה טובה ומלאה לכל יהודי ארץ והיהודים ולכל חסידיו האמיתיים של משה הנביא הגדול».

این پیام با وجود تشدید دشمنی شدید میان حکومت‌های ایران و اسرائیل، به‌ویژه در دوره اخیر، صادر شده است.

 

سەرەڕاى دوژمنایەتى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ ئیسرائیل، وەزارەتى دەرەوەى تاران پیرۆزبایی ساڵى نوێى یەهوودییەکانى کرد

 

ئەم پیامە سەرەڕاى دوژمنایەتى گەورەى نێوان هەردوو حکومەتى ئێران و ئێسرائیل بەتایبەت لەم دوواییەدا، بڵاو بووەتەوە. سوپایی عەباس نیلفرۆشان جێگرى عەمەلیانى سوپاى پاسداران بەرزترین بەرپرسى باڵاى ڕژێمى ئێران کە لە گفتوگۆیەکدا شەممە ٦ى ڕەزبەر/ ٢٨ى سپتەمبەر لە لایەن هەواڵدەرى تەسنیم ـى نزیک لە سوپا بڵاو بووەتەوە، پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کە "ئێران ئیسرائیلى لە سێ لاوە (جگە لە دەریاى مەدیتەرانە نەبێت کە ڕۆژئاواى ئیسرائیلە) گەمارۆ داوە" و ئەم قسەیە بانگەشەیەک نییە، بەڵکو دەرەنجامى بەهێزبوونى بەرچاوى تواناییەکانى "میحوەرى بەرگرى"ـیە.

نیلفروشانى سوپایی باسى لەوەش کرد کە ئیسرائیل خۆى باش تێدەگات کە تواناى شەڕێکى بەرفراوانى نییە و ئێران "گەیشتووەتە سەر سەرى ئیسرائیل و هەر جووڵەیەکى ئەم ڕژێمە ساختەیە، دەبێتە هۆى ئەوەى کە ناچار بێت پارچە گەورەکانى تەلئەبیب لە قووڵایی دەریاى مەدیتەرانە کۆ بکاتەوە". قسەکانى ئەم بەرپرسەى سوپاى پاسداران لە ڕاگەیاندنەکانى دونیا زۆر بڵاو بوونەوە.

لە لایەکى دیکەوە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو گوتى کە ئەو خوازیارى درێژەدان بە سەرۆکوەزیرایەتییەکەى خۆیەتى لە پاش هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە تا بتوانێت خەبات دژى "مەترسییەکانى ڕژێمى ئێران" بکات و کۆتاییبان پێ بهێنێت، بەڵام باسێکى زیاترى لەم بارەوە نەکرد. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا، ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژەى دوایی هێرشێکى زیاترى کردووەتە سەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانى نێوان سوپاى قودس و حەشدى شەعبى لە عێراق و سوریە.

ئیسرائیل کاتز وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیلیش کە پێنجشەممە لە دانیشتنى ٧٤ـەمینى کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک قسەى کرد، بەلانى کەمەوە هەموو قسەکانى تایبەت کرد بە "مەترسییەکانى ئێران" و بە هێنانەوەى پەندى "جووجەڵەکان لە کۆتایی پاییزدا دەژمێردرێن"، ڕوو لە بەرپرسە باڵاکانى کۆمارى ئیسلامى گوتى دەبێت چاوەڕوانى ئەوە بین کە لە کۆتایی پاییز چەند جووجەڵە دەمێننەوە و کێ دەسەڵات و تواناى تەواوى هەیە.

لەگەڵ ئەمانەشدا، وەزارەتى دەرەوەى ئێران، پێداگرى لەسەر ساڵى نوێى کلیمیان کردەوە و پیرۆزبایی لە پەیڕەوان و شوێنکەوتووانى ئایینى ڕاستەقینەى موسا کرد. لە ڕوانگەى ڕژێمى ئێرانەوە، یەهوودییەکان لە ئیسرائیل "سەهیۆنیست"'ـن کە لە ڕێگەى ڕاستەقینەى حەزرەتى مووسا دوور کەوتوونەتەوە!

لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى ڕوحانى، جەزواد زەریف و دەستگاى دیپلۆماتییەکەى، پاش هەشت ساڵ قسەکردن و درووشمدانى دژ بە ئیسرائیلى مەحمودى ئەحمەدى نژاد، ساڵى نوێى کلیمى پیرۆز کرد و جەواد زىریف لە فەیسبووکەکەیدا نوسى: "ئەو پیاوە (ئەحمەدى نژاد) کە ئینکارى هۆڵۆکۆستى دەکرد، (لە دەسەڵات) نەماوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنانیەتییە گەورەکەى نێوان ئێران و ئیسرائیل ماوەیەکە زیاتر بووە و ئێستا لە دۆخێکى نزیک لە شەڕ نێزیک بووەتەوە و ئیسرائیل بە ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر هێزە ئێرانییەکان و هاوپەیمانەکانى و ئێرانیش هەموو گروپە دژەکانى ئیسرائیل بەهێز دەکات و پششتیوانى ماددیان لێ دەکات.