Skip to main content

گۆتێرێش: لە سوریە ڕێککەوتن لەسەر دانانى یاسای بنەڕەتی کرا

گۆتێرێش: لە سوریە ڕێککەوتن لەسەر دانانى یاسای بنەڕەتی کرا
AvaToday caption
posted onSeptember 21, 2019
nocomment

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لایەنەکانی بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سوریە و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتن لەسەر دانانی گرووپی تایبەت بە یاسای بنەڕەتی سوریە.

بە گووتەی گۆتێرێش ئێستا لایەنەکان سەرقاڵی ئامادە کردنی لیستەکەن و گایر پدێرسێن نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنەکان لەمەڕ دوا هەوڵەکانی بۆ ئامادە کردنی لیستەی ئەو کەسانەی لە گرووپەکەدان لە پێوەندی دایە.

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بەوەی هیوادارە بە زوویی ڕەوتەکە بە ئەنجام بگات گووتی: ئەو هەوڵە قۆناغێکی گرینگە بۆ ئامادەکردنی ڕێگە چارەیەکەی سیاسی بۆ ئاڵۆزییەکانی سوریە. نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین مانگە کار بۆ پێکهێنانی گرووپێک دەکات، وابڕیارە ئەو گرووپە لە ١٥٠ کەس پێکبێت. ٥٠ کەس سەر بە ڕژیمی ئەسەد، ٥٠ کەس ئۆپۆزۆسیۆن و ٥٠ کەس لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان.

سوریە

دانوستانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەل دیمەشق سەبارەت بە کەسانی بەشدار لەو لیستە ١٥٠ کەسیەدا چەندین مانگ درێژەی کێشا و هاوینی ئەوساڵ تەنیا لە سەر یەک کەس گفتوگۆکان گەیشتنە بنبەست.

جگە لە کەسانی بەشدار لەو گرووپە، ئۆپۆزۆسیۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بتوانن لەسەر ڕەوتی بڕیاردان و کارکردنی ئەو کۆمیتە بە ڕێککەوتن بگەن. بەو هۆکارەش دیپلۆماتکارەکان نیگەرانن دەستپێکردنی ئەو گرووپانە وەدرەنگێ بکەوێت.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەن بڵاوی کردۆتەوە گایر پدرسن ڕۆژی یەکشەممە دەچێتە دیمەشق بۆ ئەوەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریە کۆببێتەوە. تێچووی ئاوەدانکردنەوەی سوریە ٤٠٠ ملیارد دۆلارە و ئەمریکا و ئەوروپا لە هەلومەرجێکدا هاوکاری ئاوەدانکردنەوەی سوریە دەکەن کە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ ئایندەی ئەو وڵاتە دیاری بکرێت.