Skip to main content

بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبوڵا بانکێکى لوبنانى گەمارۆى خرایە سەر

بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبوڵا بانکێکى لوبنانى گەمارۆى خرایە سەر
AvaToday caption
posted onSeptember 19, 2019
nocomment

لەسەر داوای ئەمریکا بانکی ناوەندی لوبنان گەمارۆی خستە سەر بانکی "جەمال تراست". دەگووترێ ئەو بانکە لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان لە پەیوەندی دایە.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا خەرمانانی ئەمساڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی گەمارۆخستنە سەر بانکی جەمال تراستی لوبنان و هەموو کۆمپانیا و دامەزراوەکانی سەر بەو بانکەی کە ئاسانکاری ماڵی بۆ حیزبوڵا دەکەن بڵاو کردەوە.

سێگال مندلکێر، جێگری وەزیری دارایی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم ڕایگەیاند پێدانی هاوکاریەکانی حیزبوڵا بە بنەماڵەی کوژراوانی ئەو ڕێکخراوە یەکێک تاوانەکانی ئەو بانکەیە.

شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن گەمارۆخستنە سەر ئەو بانکە پەیامێکی گرنگی بۆ بانک و دامەزراوەکانی دیکەی لوبنان تێدایە.