Skip to main content

گوتێرێش: قسەکانى نەتانیاهۆ مەترسین لەسەر ئاشتى ناوچەکە

گۆتریش قسەکانى نەتانیاهۆ مەترسین لەسەر ئاشتى ناوچەکە
AvaToday caption
posted onSeptember 12, 2019
nocomment

ئەنتۆنیۆ گوتێرێشسکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ چوارشەممە ٢٠ خەرمانان ڕەخنەی لە نەتانیاهۆ گرت کە بەڵێنى دابوو بەشێک لە لێوارەکانى ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن دەخاتەوە سەر خاکى ئیسرائیل و گووتی "وەها گەڵاڵەیەک ئاشتی لە ناوچەکە لە ناو دەبات".

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان گووتوشیەتی "ئەم کارە دەبێتە هۆی پێشێلکرانی جددی یاسا نێودەوڵەتییەکان".

گوتێرێش باسى لەوەش کردووە کە جگە لە لەباربردنی بواری زیندووکردنەوەی دانوسانەکان لە ناوچەکە، ئەم قسەیەى بنیامین نەنتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل دەتوانێ بە شێوەیەکی جدی ڕێگەچارەی پێکهێنانی دوو وڵات لاواز بکات".

نەتانیاهۆ بەڵێنی داوە لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکانی ئەو وڵاتە، شارۆچکە یەهودییەکان و هەروەها هەندێک بەشی دیکە لە لێوارەکانى ڕۆژئاوا بخاتەوە سەر خاکی ئیسرائیل.