ئەمڕۆ کۆنفڕانسى ڕۆژنامەنووسى برایان هۆک نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا سەبارەت بە کاروبارى ئێران هەبوو و باسی ئەو گەمارۆ نوێیانەى کرد کە ئەورۆ لە لایەن وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا لەسەر ئێران دانرا، گەمارۆیەک کە ١٦ کۆمپانیا، ١٠ کەسایەتى و ١١ نەوتکێشى کۆمارى ئیسلامى دەگرێتەوە.
برایان هۆک لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەنووسییەکەدا یەک بە یەک وەڵامى ڕۆژنامەنووسانى دایەوە کە لێرەدا سەرنجتان بۆ سەر بەشێکى ڕادەکێشین:
▪️ پاداشتى ماددى دەدین بۆ زانیارییەک کە ببێتە هۆى وەستاندنى ئاڵوگۆڕى دراوى و وەستاندنى داهاتى سوپاى پاسداران.
▪️ کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ ئەوەى بتوانێت نەوتەکەى خۆى لە کاتى گەمارۆکاندا بفرۆشێت، نەوتکێشەکانى بە نهێنى ئاڵوگۆڕ پێ دەکات.
▪️ ئێمە دەمانەوێت بەر بە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بگرین.
▪️ بەڵام دەست لەسەر گەمارۆکانیش هەڵناگرین تا ئێران دەست نەکێشێت لەو پێشێلکارییانەى کە دەیانکات.
▪️ سەرکۆمار دەیهەوێت گفتوگۆ بکات بەڵام لەسەر ڕێککەوتنێکى نوێ و باشتر.
▪️ مێژووى چل ساڵەى کۆمارى ئیسلامى دەریخوستووە کە ئەوان زۆر باش لە یارى مشک و پشیلە شارەزان.
▪️ ئەمڕۆ ئێران گوتى یەک دوو مانگ دەدەنە ئەوروپا، ئەمەش باجوەرگرتنی ئاخوندەکانە لە ئەوروپییەکان.
▪️ مێژوو نیشانى داوە کە ئێرانییەکان نەهاتوونەتە سەر مێزى گفتوگۆ
▪️ ئەوروپییەکانیش پشتیوانى لە تیرۆریزمى کۆمارى ئیسلامى ناکەن.
▪️ دەرچوون لە بەرجام بۆ ئێمە زۆر باش بووە.
▪️ سەرکۆمارى ئێمە دەیهەوێت لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە کێشەکانمان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکات.
▪️ کێشە گفتوگۆ نییە، ئێمە گۆڕانکارى سیاسەتەکانى کۆمارى ئیسلامیمان لا گرنگە.
▪️ ئاخۆ ئێران دەتوانێت وەک وڵاتێکى ئاسایی ڕەفتار بکات، لەو کاتەدایە کە ئێمە گفتوگۆ دەکەین.
▪️ ئێمە زۆر بە ڕوونى گوتمان لێخۆشبوون چى دەگرێتەوە، بەڵام ئێستا ئەمە تەواو بووە.
▪️ سەرکۆمار گوتوویەتى کە دۆخەکە لەبار بێت، ئێمە گفتوگۆ دەکەین. ئەم دۆخەش ئەوکاتەیە کە ئێران مەرجەکان قبوڵ بکات.
▪️ سوپا لە چەند مانگى ڕابردوودا تۆڕێکى نەوتى نایاسایی دامەزراندووە.
▪️ گەمارۆى سوپاى پاسداران و سوپاى قودس بۆ ئەوەیە کە دەیانهەوێت بنکەیەکى سەربازى لە سوریە دروست بکەن تا مەترسى بخەنە سەر ئیسرائیل و دراوسێکان.
▪️ سوپا سوود لە فرۆشى نایاسایی نەوت وەردەگرێت بۆ پشتیوانى تیرۆریزم.
▪️ ئێران بە شێوەى نایاسایی نەوت دەگوازێتەوە بۆ سوریە.
▪️ ئێمە چەندین جار نیشانمان داوە کە گەمارۆکانى پێشوو درێژەیان دەبێت و هى نوێش دەبێت.