Skip to main content

نەتانیاهۆ کێشەدارترین پرسى ئیسرائیل و فەلەستینى ورووژاندەوە

نەتانیاهۆ کێشەدارترین پرسى ئیسرائیل و فەلەستینى ورووژاندەوە
AvaToday caption
نەتانیاهۆ: لە هەڵبژاردن سەرکەوم شارەکە یەهودی نشینەکانی کەرانەی باختەری دەخەمەوە سەر ئیسرائیل
posted onSeptember 1, 2019
nocomment

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە بەڵێنی خۆی بۆ وەسەرخستنەوە شارۆچکە یەهودینشینەکانی لێوارەکانى باختەری بۆ سەر ئیسرائیل دووپات کردەوە.

نەتانیاهۆ کە لە شارۆچکەى ئێلکانا قسەی دەکەرد بە بێ دیاریکردنی کاتێکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی کە ٥ مانگ لەوەوپش و لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هێنابوویە بەرباس، جارێکی دیکە گرنگترین خاڵی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی ورووژاندەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی قسەکردندا کە بە بۆنەی کرانەوەی قوتابخانەکان بوو گووتی: بە پشتیوانی خوا دەسەڵاتی یەهودییەکان لە وڵاتی وادەدراوی خوا پەرە پێ دەدەین و ئەو شوێنانە دەهێنینەوە سەر خاکی ئیسرائیل. لە بەرامبەردا بەرپرسانی فەلەستینی باسى ئەوە دەکەن قسەکانی نەتانیاهۆ خزمەتی ئاشتی و سەقامگیری و ئەمنیەت ناکەن.

بە نیشانەی کاردانەوە بە قسەکانی نەتانیاهۆ، نەبیل ئەبوردینە وتەبێژی مەحمود عەباس سەرۆکی ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەریی فەلەستین وێران دەربڕینی بەداخبوونی لە قسەکانی نەتانیاهۆ، قسەکانی ناوبراوی بە هۆکاری زیاتر شێوانی دۆخەکە و تێکچوونی کەسی ئاشتی و ئەمنیەت ناوزەد کرد.

شرۆڤەکارانی پرسەکانی ئیسرائیل قسەکانی نەتانیاهۆ بە هەوڵی ناوبراو و حیزبی لیکود بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر حیزبە ڕاستەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٧ سێپتامبر دەزانن. سەرەڕای سەرکەوتنی نەتانیاهۆ و حزبی لیکۆد لە هەڵبژاردنی مانگی ئاوریلی ڕابردووی ئەو وڵاتە، نەتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی دەوڵەت و بە دەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمان شکەستی هێنا و بڕیاری دووبارەبوونەوەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە درا.