Skip to main content

دەستدرێژی نوێنەری خامنەیی بۆسەر کچۆڵەیەکی ١١ساڵانە لە هەزارخانی سونقوڕ کولیایی کرماشان

دەستدرێژی نوێنەری خامنەیی بۆسەر کچۆڵەیەکی ١١ساڵانە لە هەزارخانی سونقوڕ کولیایی کرماشان
posted onAugust 24, 2019
nocomment

ئاخوند عەلی فەدایی، پێشنوێژی نوێژی هەینی ئاوایی هەزارخانی سەرووی سەر بە شارستانی سونقوڕ کولیایی پارێزگای کرماشان، لە ژێر ناوی گووتنەوەی قورئان لە ماڵی ڕیش سپی ئەو گووندە، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵان کە ناوەکەی لە لایەن ئاڤاتودەی پارێزراوە.

بابی ئەو کچە مێرمنداڵە قوربانییە ساڵی ڕابردوو بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە. کچۆڵە یازە ساڵانەکە دوای دەستدرێژی ئاخوند عەلی فەدایی، دایکی ئاگادار دەکاتەوە. دایکی کچۆڵەکەش سەردانی قایم مقامی سونقوڕ کولیایی دەکات بەڵام قایم مقامی گەندەڵی ئەو شارە بە پشتیوانیکردن لە نوێنەری خامنەیی، داوای لە دایکی کچەکە کردووە بێدەنگ بێت و پێی گووتوە پوڵت دەدەمێ و هەواڵەکە مەدە بە میدیاکان.

خەڵکی بە شەڕەفی ئاوایی هەزارخانی ماڵی ئاخوند عەلی فەداییان ئاگرتێبەرداوە و ئاخوندەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران شاردراوەتەوە  بە هەڵاتن دراوە.

خەڵکی کوردستان پێشنوێژە دینیەکانی دەسەڵات لە ئاوایی و شارەکانیان دەربکەن و بە هیچ شێوەیەک ئیزنی ئەوە مەدەن منداڵەکانتان بچنە کلاسەکانی قورئان. سەعید توسی دیاردەیەکی کۆماری ئیسلامییە لە هەموو ئێران بڵاو بووەتەوە.

ئاڤاتودەی داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە هەر شوێنێک ئاخوند عەلی فەداییان دیت، بەپەلە ئاڤاتودەی لێ ئاگادار بکەنەوە. سەربازانی بێ ناوی نیشتیمان بۆ بە سزاگەیاندنی ئەو ئاخوندە دەستدرێژیکارە کە لە لایەن سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات پشتیوانی دەکرێت، ئامادەیی دەربڕیوە.