Skip to main content

بەغدادی جێنشینەکەی هەڵبژارد

بەغدادی جێنشینەکەی هەڵبژارد
AvaToday caption
posted onAugust 24, 2019
nocomment

گۆڤاری تایمزی بەریتانی، ڕۆژی پێنجشەممە ۳۱ی گەلاوێژ لە ڕاپۆرتێکداڕایگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی خەلیفەی خۆبژاردەکەى دونیاى جیهانی ئیسلام، ئەفسەرێکی پێشووی سەدام حوسێنی وەک جێنشینی خۆی هەڵبژارد.

 

لەم ڕاپۆرتە هاتووە: ئەبووبەکر بەغدادی "عەبدوڵا قەرداش"ـی وەک بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەی داعش دەستنیشان کرد، ڕووداوێک کە گوومانەکان لەمەڕ دۆخی نالەباری تەندروستی بەغدادی بەهێزتر دەکاتەوە.

عەبدڵا قەرداش، یەکێک لە ئەفسەرەکانی پێشووی ئەرتەشی سەدام حوسێن، سەرکۆمارە ڕووخاوەکەی عێراقە کە لە پاش ڕووخانی سەدام لە ساڵی ۲۰۰۳، نێوی قەرەداش واتا مامۆستای بۆخۆی هەڵبژارد. ئێستا هەندێک لە توێژەرانى سیاسى باس لەوە دەکەن کە پاشناوى قەرداش بۆ ئەوەیە کە دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام دەیهەوێت ئاراستەى کارکردنەکەى بەرەو تورکیە بگۆڕێت، هەرچەندە دەیان بەڵگەى پەیوەندى نێوان داعش و میتى تورکیە بڵاو بووەتەوە.