Skip to main content

ئێسرائیل بۆ ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ڕووبەڕووی بەرنامەی ناوەکی ئێران ببنەوە

سوریە بە شاراوەیی ڕاکتۆرێکی ناوەکی و نایاسایی لە دیرەزوور کردووەتەوە
.
ئێران لە هەڕەشەکانى ئیسرائیل ترساوە
posted onSeptember 20, 2018
nocomment

 

 زیو ئێسنێر سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەمە ٢٠ی سپتەمبەر لە ٦٢یەمین کۆبوونەوەی ئاژانسی وزەی ناوەکی، ئێران و سوریەی بە مەترسی گەورە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان لەقەڵەم دا و گووتی "پێویستە ئاژانسی وزەی ناوەکی بەرپەرچی هەوڵەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بداتەوە" و هەروەها گووتیشی "سوریە بە شاراوەیی ڕاکتۆرێکی ناوەکی و نایاسایی لە دیرەزوور کردۆتەوە کە بە پێچەوانەی رێککەوتنەکانی NPT و ئەو بەڵینە ئەمنیەتیانەیە کە سوریە داویەتی".

 

ژنڕاڵ ئێسێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی ئاژانسی وزەی ناوەکی دەبێ پێداچوونەوەیەکی جیددی سەبارەت بە هەوڵە شاراوەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بکات ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کۆماری ئیسلامی کار بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمی دەکات و ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

سوریە بە شاراوەیی ڕاکتۆرێکی ناوەکی و نایاسایی لە دیرەزوور کردووەتەوە

سوریە بە شاراوەیی ڕاکتۆرێکی ناوەکی و نایاسایی لە دیرەزوور کردووەتەوە

 

ئەو ژەنەڕاڵە ئیسرائیلییە زۆر بە تووندی لە سەر ئێران دوا و گووتی "ئێمە ناتوانین هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە لەبەرچاو نەگرین و ئیسڕائیل مافی خۆپاراستن بۆخۆی بە ڕەوا دەبینێ و بۆ ئەوەش بەردەوام سیستەمی ئەمنیەت و پاراستنی بنکە ناوەکییەکانی خۆی نوێ دەکاتەوە".

پێشتریش بنیامین نەتانیاهۆ هەڕەشەی کردبوو هەر کەس هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات لەنێو دەچێت و سەرەڕای ئەوەی نێوی ئێرانی نەهێنابوو بەڵام گووتبوی هەبوونی هیچ وڵاتێک لە سوریە قەبوڵ ناکات و بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی وڵاتان لە سوریە هەمو رێکاڕیک دەگرنە بەر بە تایبەتی رێکاری سەربازى.

 

لە بەرامبەر ئەو قسانەدا نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆک و ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە نوسیویەتی "پێویستە هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی مەحکوم بکرێت".