Skip to main content

دانوسانی تاڵیبان و ئەمریکا بێ ئاکام بوو

دانوسانی تاڵیبان و ئەمریکا بێ ئاکام بوو
AvaToday caption
posted onAugust 12, 2019
nocomment

دانیشتنی تایبەت بە ئاشتی بەرپرسانی تاڵیبان و ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ڕابردووی زایینی لە قەتەر دەستی پێ کرد، سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ گەلاوێژ بە بێ هیچ ڕێککەوتنێک کۆتایی پێ هات.

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان  ڕایگەیاندووە نوێنەرانی دوو لایەنی دانوسانکار دوای ناکامی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە قۆناغی دواتردا سەردانی ڕێبەر و بەرپرسانی گەورەتری خۆیان دەکەنەوە. ئەمریکا بە تەمابوو دوایین خولی دانوستان لەگەڵ تاڵیبان بە ئاکام بگات و بەو شێوە درێژترین شەڕی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان کۆتایی پێ بێت و سەربازەکانی خۆی بکشێنێتەوە و خاکی ئەفغانستان نەبێ بە بنکەیەک بۆ هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا.

یەکێک لە نوێنەرانی تاڵیبان لە دانوسانەکانی قەتەر ڕایگەیاند: ئێمە بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی کاتێکی زیاترمان تەرخانی دانوسانەکان کرد، بەڵام ڕێککەوتن ڕووی نەدا. ئامانجی لایەنی ئەمریکایی ئەوە بوو تاڵیبان ئاگربەست ڕابگەیەنێ و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان بکەوێتە دانوسان.

شەڕی تاڵیبان لەگەڵ دەوڵتی کابول کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، بە بوونی هێزە دەرەکییەکان بووە بە شەڕێکی فەرسایشی و هیچ کام لە لایەنەکان توانای یەکلاکردنەوەی شەڕەکەیان نییە. ترسی ئەوە هەیە بە بێ پابەندی تاڵیبان بە ئاگربەست و دوای چوونە دەری هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەو گرووپە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر دەوڵەتی ناوەندی درێژە پێبدات.

دەوڵەتی ناوەندی لە کابول تا ئەوڕۆ هیچ بەشدارییەکی لە دانوسانەکانی ئەمریکا و تاڵیبان نەبووە. گرووپی تاڵیبان هەوڵی دامەزرانی دەسەڵاتێکی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەدات.