Skip to main content

شەمەرى بۆ ئاڤاتودەى: لەعێراق کەس سەرکردایەتى سوننەکان ناکات

شەمەری بۆ ئاڤاتودە: لەعێراق کەس سەرکردایەتى سوننەکان ناکات
شەمەری بۆ ئاڤاتودەی: ڕاست نەبوو کە دەگوترا ئێران ٨٥% سەرکردە سووننەکانى کڕیوە
قاسم سولەیمانى دەستى گەورەى هەبووە لە دابەشکردن و بە کەمینەکردنى سووننەکان
posted onSeptember 15, 2018
nocomment

 

کەسایەتییەکى سوننەکانى عێراق هێرش دەکاتە سەر ژمارەیەک سیاسی سوننە و دەڵێت "توانای ئەوەیان نییە چوار کەس لە دەورى خۆیان کۆ بکەنەوە".

 

عەبدولڕەزاق شەمەری مامۆستاى زانکۆ و یەکێک لە کەسایەتییەکانى نێو پێکهاتەى سوننەکان بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى ڕاگەیاند "ئەوانەى لە دواى ساڵى 2003 ـەوە خۆیان بەسەرکردەى سوننەکان داناوە، نوێنەرایەتى پێکهاتەى سوننەکان ناکەن"، ڕوونیشی دەکاتەوە "ئەوان لە پرێکدا دروست بوونە و سەرکردەى راستەقینەى سوننەکان شەقام لە دەوریان کۆ دەبێتەوە، نەوەک ملکەچبوون بۆ پەراوێزخستنى پێکهاتەکەیان".

شەمەری ئەوەشى گووت "کێ دەڵێت ئەوانە سەرکردەى ئێمەن، ئەگەر ڕاستە سەرکردەى ئێمەن، ئەوا دەبێت بەرژەوەندییە گشتییەکان و بەرژەوەندییەکانى عێراق و ئێمە لە پێش چاو بگرن و لە پێش بەرژەوەندییەکانى خۆیانەوە بێت". ئەو لێدوانەى ئەو کەسایەتییە لە کاتێکدایە مەحمود مەشهدانى سەرۆکى پێشووتری پەرلەمانى عێراق باسى لەوە دەکرد "ئێران 85% سەرکردە یەکەمەکانى سووننەکانى کڕیوە و، ئەوەشى ماوە لەدەرەوەى بازنە دەخوێنن".

کەسایەتییە سووننەکەى عێراق لەبارەى لێدوانەکەى مەشهدانى دەشڵێت "ئەو قسەیە لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی نییە، باشترین بەڵگەش وتاری هەینى دوێنێیە کە باسى لەو ڕەشە دەکرد شەقامی سووننە زۆر دوورن لەو کەسانەى خۆیان بەسەرکردەى سوننەکان داناوە چ سەرکردە سوننەکان و چ سەرکردە ئایینییەکان بێت".

لەبارەى ڕۆڵی ئێران لە پەرتەوازەکردنى پێکهاتەى سوننەکان، شەمەری گوتى "جگە لە ئێران، پەراوێزخستنى سووننەکان بریتى بوو لە پڕۆژەى ئەمریکا لە عێراق، بەڵگەش بۆ ئەوە بە گوێکانم گوێم لە لێدوانى جۆرج بۆشی نەفرەتی بوو کاتێک گووتى (دەبێت عەرەبی سوننە ددان بەو ڕاستییەدا بنێن کە ئەوان کەمینەن لە عێراقدا". سووریشە لەوەى کە ئەهلی سوننە لە دواى ساڵى 2003 پیلانگێڕییەک دژیان ئەنجام دراوەو تا ئێستاش بەردەوامیی هەیە، پێیان وایە سەددام حوسێن نوێنەرى سووننەکانە و بەو هۆیەوەش چانسیان پێ نەدراوە سەرکردایەتییەکى سوننە هەبێت، چ سەرکردەیەکى سوننە و چ سەرکردەیەکى ئایینى. پێیشى وابووە تاریق هاشمى جێگری پێشووتری سەرۆککۆمار کە بەتومەتى تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدانى بۆ دەرچووە، یەکێکە لە پیاوە باشەکانى نێو سەرکردە سوننەکان، بەبێ ئەوەى متمانەى تەواویشى پێی هەبێت. هیماشی بەوە کردووە کە  "هەر کەسێک لە پرۆسەى سیاسی دواى ساڵى 2003 ـەوە بەشداریی کردووە، رازی بووە بەوەى پێکهاتەى سوننەکان کەمینەیە، لەنێو کەواندا (رازی بووە بە پەراوێزخستنى سوننەکان)، نابێتە سەرکردەى سوننەکان، هەر چی بۆچوونى بێت".

تاران لە رێگەى قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس بۆ رازیکردنى سەرکردە سوننەکان لە بەشداریکردنى ئەو بەرەیەی کەخۆی دروستى کردووە، کۆمەڵێک بەڵێن و رێککەوتنى لەگەڵیان کردووە، بەتایبەت خەمیس خەنجەر سەرۆکى پرۆژەى عەرەبی و ئوسامە نوجێفی سەرۆکى پێشووتری پەرلەمان. هەروەها کاریشى لەسەر دابەشکردنى ئەو پێکهاتەیە کردووە بۆ ئەوەى بە یەکگرتوویی نەمێننەوە.

 بەگووتەى ئەو مامۆستایەى زانکۆ  "تێڕوانینیان بەرامبەر سوننەکان ئەوەیە کە سەرجەم تاوانەکانى سەددام حوسێن، لە ملی سوننەکان هەژمار دەکەن، وەک ئەوە وابێت سەددام تەنها نوێنەرایەتى سوننەکانى دەکرد".