Skip to main content

بریتیش پێترۆلیوم هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە

بریتیش پێترۆلیوم هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە
AvaToday caption
posted onJuly 30, 2019
nocomment

کۆمپانیای بریتیش پێترولیوم "بی پی" کە یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی کەرتی نەوتی جیهانە ڕایگەیاندووە دوای وەستاندنی نەوتهەڵگرێکی لەلایەن ئێران لە ڕۆژی ١٩ پووشپەڕی ئەو ساڵ تا ئێستا هیچ نەوتهەڵگرێکی بی پی لەو گەروویە تێنەپەڕیوە.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕۆیتەرز برایان گیلوری، سەرۆکی بەشی ماڵی بریتیش پێترۆلیوم، ڕۆژی سێشەممە گووتی ئەو کۆمپانیایە ئیستا هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی نەوتهەڵگری خۆی بۆ گەرووی هورمز نییە و لە ڕێگەی بەکرێگرتنی نەوتهەڵگری دیکە نەوت بۆ دەرەوەی ئەو ناوچەیە دەنێرێت.

گیلۆری لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی: ئێمە درێژە بە ڕاگواستنی نەوت لەو گەرویە دەدەین، بەڵام ئێوە هیچ نەوتهەڵگرێت بە ئاڵای بی.پی لە دەمکورتدا لەو گەروویە نابینن.

لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوو کێشەکانی نیوان تاران و لەندەن بەدوای راگرتنی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە لایەن بەریتانیا لە جەبەلوالتارق و چالاکی تۆڵەکردنەوەی ئێران و ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی بەریتانیایی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئێران و بەریتانیا یەکتر بە دزی دەریایی تۆمەتبار دەکەن. گەرووی هورمز یەکێک لە گرینگترین شوێنەکانی ڕاگوێزتنی نەوتە لە جیهان. بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی نەوتهەلگرەکانی بی.پی لە کاتێکدایە لەسەر پێشنیاری بەریتانیا، وڵاتانی ئەوروپایی سەرقاڵی درووستکردنی هێزێکی هاوبەشی دەریایی بە مەبەستی پاراستنی کەنداوی فارس و گەرووی هورموزن لە کارە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی.