Skip to main content

دەیلی تلێگراف: تیرۆریستەکانی ژێر چاوەدێری کۆماری ئیسلامی ئامادەی هێرشن بۆ سەر بەریتانیا

دەیلی تلێگراف: تیرۆریستەکانی ژێر چاوەدێری کۆماری ئیسلامی ئامادەی هێرشن بۆ سەر بەریتانیا
AvaToday caption
posted onJuly 22, 2019
nocomment

ڕۆژنامەی دەیلی تلێگرافی بەریتانیایی نووسیویەتی لە "ئەگەری زیادبوونی کێشەکانی نێوان ئێران و بەریتانیا لە کەنداوی فارس، تاران ئامادەیە سوود لە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەرگرێ بۆ گورزوەشاندن لە بەریتانیا".

ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتێک و لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاسایشەوە نووسیویەتی: هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕێکی سەر بە حیزبوڵا و کۆماری ئیسلامی پێک هاتوون، ئیستا سەرقاڵی ئامادەکردنی هێزەکانی حیزبوڵان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوەندە ئەمنییەکان لەو بڕوایەدان ئێران کۆمەڵێک رێکخستنی تیرۆریستی شاراوەی لە سەرتاسەری ئەوروپا و بە تایبەت بەریتانیا هەیە و دەتوانێ بە کاردانەوە بە بشێوەییەکانی کەنداوی فارس بەکاریان بێنێت. ئەو بەرپرسە ئەمنییە گووتویەتی ئەوە هەڕەشەیەکی جدییە.

ئێران و حیزبوڵا

پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا ساڵی ٢٠١٥ تۆڕێکی تیرۆریستی لێکهەڵوەشاندەوە و دەستى بەسەر هەزار تۆن مادەی تەقینەوەیدا گرت. بە گووتەی ناوەندە ئەمنییەکانی بەریتانیا ئەو هێرشە بوو بە هۆی لاوازبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەریتانیا، بەڵام تۆڕە نهینییەکانی ئێران هەروا لە سەرتاسەری ئەوروپا چالاکن.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا زستانی ساڵی پار ڕایگەیاندبوو ئێستا ئەگەری لێکجیاکردنەوەی لقی سەربازی و سیاسی حیزبوڵا بوونی نییە و بەو هۆیەشەوە حیزبوڵای لوبنان بە تەواوی خرایە لیستی تیرۆری بەریتانیا. سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ٢٨ پووشپەڕ، نەوتهەڵگرێکی بەریتانیایی بە ناوی " ئێستنا ئیمپرو" دزی. ئەو نەوتهەڵگرە لە بەندەری فوجەیرەی ئیمارات بەرەو ئەلجەبیلی عەرەبستان لە ڕێگەدا بوو.

ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی لە وڵامی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی کۆماری ئیسلامی بوو کە لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیا لە جەبەل تارق بوو، وەستێندرابوو. نەوتهەڵگرەکەی کۆماری ئیسلامی سەرقاڵی گواستنەوەی نەوت بوو بۆ دەوڵەتی سوریە کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەمارۆی خراوەتە سەر.